ڕۆژی شەممە کومیتەی بلژیکی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی هاوپشتی کە لە بروکسێل لە وڵاتی بلژیک بە بەشداری هەموو حیزبە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکان و نەتەوە و نەتەوە جیاوازەکانی ئێران بۆ پشتگیری لە خەڵکی ئێران و ئەوانەی کە لە ڕۆژانی دواییدا لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکان دژ بە رژیمی لە ئێران لە ناوخۆدا کوژران، بەشداریکرد.
هەروەها بۆ یەکگرتوویی و هاوپشتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و نەتەوەکانی ئێران، سەرەڕای جیاوازیی زمانی و کەلتوورییەکان، لە تەنیشت یەکتر وەستاین تاکو لە بەرامبەر حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندەکان و دەسەڵاتی تێبکۆشین و دەنگمان بگەیەنین بە گوێی جیهان.
هەروەها داوامان لە هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتی دیکتاتۆری لە ئێران و هەموو باڵیۆزخانەکانی ئەم ڕژێمە
دابخەن. ئێمەش وەک سازمان خەباتی کوردستانی ئێران، وەک یەکێک لە حیزبە ڕێکخەرەکانی ئەم کۆبوونەوەیە دەنگی خۆمان لەگەڵ هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئێران گەیاند بە جیهان.



