پێنچ شه‌مه‌ 

14 ره‌شه‌مه2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:  پێشوازی لە بڕیاری دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ هاتنە نێو هاوپەیمانییەکەمان ده‌کەین  

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:   پێشوازی لە بڕیاری دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ هاتنە نێو هاوپەیمانییەکەمان ده‌کەین   
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

کۆمه‌ڵانی خه‌باتکار و تێکۆشه‌ری کوردستان!

دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕیاری دا لەمڕۆوە بەشداری لە هاوپەیمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراندا بکات. هاوپه‌یمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران به‌ گه‌رمی پێشوازی لەو بڕیارەی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەکات و لەسەر ئەو باوەڕەیە ئەم هه‌نگاوه گرینگە، ئەویش له‌م  قۆناغه‌ هه‌ستیارەدا یەکڕیزیی زیاتر و تەبایی پتری هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی لێ دەکەوێتەوە.

دڵنیاین وەک چۆن کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ داڕشتنی بڕگه‌ و خاڵه‌کانی پلاتفۆڕمی پەسەندکراوی  هاوپه‌یمانییەکەدا ده‌ور و نه‌خشێکی گرنگیان هەبوو، لە بەردەوامی کاری مەیدانی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم پلاتفۆڕم و هاوپەیمانییەشدا دەوری کاریگەری خۆیان دەبێت.

هێز لە یەکگرتن و یەکڕیزی دایە و بێگومان ئەو یەکگرتن و هاوپەیمانییە لە ئامانجەکانمان نزیکیتر دەکاتەوە. سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی

23 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:  پێشوازی لە بڕیاری دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ هاتنە نێو هاوپەیمانییەکەمان ده‌کەین  

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:  پێشوازی لە بڕیاری دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ هاتنە نێو هاوپەیمانییەکەمان ده‌کەین  

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران