گەرمترین پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزان بە موسڵمانانی کوردستان و ئێران و سەرانسەری جیهان پێشکەش دەکەم.
لە کاتێکدا کە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان و ئێران جێژن دەگرن کە بە هۆی سیاسەتی دژمنانەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و پێداگری لەسەر دەستێوەردان لە کاروباری وەڵاتانی ئیسلامی و وەڵاتانی دیکەی جیهان و تاوانکاری و دڕندەیی ئەو ڕژیمە بەرانبەر بە گەلانی ئێران، جەنگێکی ماڵوێرانکەریان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دروست کرد و کێشەیەکی گەورەی نوێیان بۆ گەلانی ئێران دروست کرد.
بەو هومێدەی بە زوویی ڕژیمی دڕندەی ئاخوندی بڕوخێ و کۆتایی بە جەنگ و ماڵوێرانی بێت و دەسەڵاتێکی دیموکراتیک لە ئێراندا دابمەزرێ تا گەلانی ئێران بە ماف و ئازادی بگەن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی کۆچی خۆری



