من پێشمەرگەی سازمانی خەبات و ئاشقی ئازادیم
کاتێک تفەنگەکەم لە شان دەکەم و ڕوو دەکەمە چیا سەرکەشەکانی کوردستان، تەنیا بۆ پاراستنی گیانی خۆم هەنگاو نانێم؛ من هەڵگری خەونێکی گەورەم، خەونی ئازادیی "ڕۆژهەڵات"ە خوێناوییەکەم.
من پێشمەرگەی سازمانی خەباتم، ئەو ڕێبازەی کە فێری کردم تێکەڵەیەک بم لە ئیمان و نیشتمانپەروەری. فێری کردم کە نانی ئازادی بە نرخی خوێنە و سەرفرازیی گەلەکەم لە هەموو شتێک پیرۆزترە. ئێمە لە قوتابخانەیەکدا پەروەردە بووین کە تیایدا "خەبات" تەنیا ناو نییە، بەڵکوو ناسنامەی ژیانمانە.
ئەی نیشتمانە دێرینەکەم.. ئەی ڕۆژهەڵاتی پڕ لە برین و پڕ لە هیوا..
بزانە کە لە هەر سەنگەرێکدا دەمێنمەوە، دڵم بە یادی شەقامەکانی مەهاباد، سنە، سەقز، بانە، بوکان و کرماشان و ئیلام لێ دەدات. هەر فیشەکێک کە لە تفەنگەکەم دەردەچێت، هاواری ئەو دایکانەیە کە بە کوڵ بۆ ڕۆڵەکانیان دەگریان و ئەو باوکانەی کە پشتیان لە ژێر باری زوڵمدا چەمایەوە.
ئێمە وەک پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات، پەیمانمان لەگەڵ خوا و گەل و ڕێبەرە نەمرەکانمان بەستووە، کە تا ئەو کاتەی تیشکی خۆرەتاوی ئازادی لە لوتکەی کێوەکانی "شاهۆ" و "کێلەشین"ەوە هەڵنەیەت، چەکەکەمان دانەنێین. ئێمە ڕێبواری ڕێگایەکین کە کۆتاییەکەی هەر گەیشتنە بەو سپێدەیەی کە تیایدا هیچ منداڵێکی کورد بە هەژاری و هیچ گەنجێکمان لە سێدارە نەدرێت.
سڵاو لەو ئاڵایەی کە بە دەستی پێشمەرگە لەسەر لوتکەکان دەشەکێتەوە..
سڵاو لەو ورە پۆڵایینەی کە نەیارانی تۆقاندووە..
سڵاو لە ئازادی، کە دوور بێت یان نزیک، هەر دێت.
بژی کورد، بژی کوردستان..
سەرفراز بێت ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران



