هه‌ینی 

14 خاکه‌لێوه‌2726
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

هاونیشتمانیانی خۆڕاگر! کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕێی ئازادی! ١٠ی خاکەلێوە لە مێژووی گەلی کورد، تەنیا ڕۆژێکی ئاسایی نییە؛ بەڵکوو هێمایەکی زیندووی قوربانیدان، شکۆ و وەفادارییە بە ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان. لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی ١٣٢٦ی کۆچی خۆری، پێشەوا قازی محەممەد، سەرکۆماری مۆدێرن و ڕووناکبیری کوردستان، لەگەڵ هاوڕێیانی وەفاداری (سەدری قازی، سەیفی قازی و حەمەحسێن خانی سەیفی قازی) لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد، بە دەستی داگیرکەران و لە ژێر چاودێری هێزە پاوانخوازەکان لە سێدارە دران و گیانی پاکیان فیدای نیشتمان کرد. دامەزراندنی کۆماری کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، و بەرەو پێشبردنی باری ڕۆشنبیری وگەشە کردنی هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی و پێکهاتنی هێزی"پێشمەرگە" دەور گێڕانی ئافرەتان و لاوان لە پرسە نەتەوەییەکان لەو دەستکەوتە مەزنانە بوون کە پێشەوا و هاوڕێیانی بۆیان بەجێهێشتین. پێشەوا قازی محەممەد بە خوێنی خۆی بە دوژمنانی کوردی سەلماند کە ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ هێنانەدیی ئازادی، بە سێدارە و سەرکوت دانەمرکێتەوە. دیکتاتۆران بە خەیاڵی خاویان بە شەهیدکردنی ڕێبەرانی کورد، ئاگری شۆڕش دەکوژێننەوە، بەڵام بێخەبەر لەوەی کە لە هەر قەترە خوێنێکی ئەو شەهیدانە، هەزاران خەباتکار و شۆڕشگێڕی تر لە ئامێزی کوردستاندا پێدەگەن. کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە یادی ٧٩ ساڵەی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ پێشەوا قازی و سەرجەم شەهیدانی کۆمار و هەموو ئەو تێکۆشەرانە دادەنەوێنێ کە گیان و ماڵی خۆیان بەختی خەبات و شۆرشی مافخوازانە کردووە. ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و وەدیهێنانی وەسیەتی پێشەوا بۆ "یەکڕیزی و تەبایی"، گەورەترین پاداشتە بۆ خوێنی ئەوان. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا رووخانی رژیمی ئاخوندی لە ئێران و گەیشتن بە مافی ڕەوای گەلەکەمان و دابینکردنی ئاشتی و دادپەروەری، لە تێکۆشان بەردەوام بین. سڵاو بۆ گیانی پاکی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری. نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کۆمیتەی ناوەندی ١٠ی خاکەلێوە

3 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد

راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدكرانی قازی محەممەد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران