کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو
رۆژی شەممە، ٢٥ی ئاپریلی ٢٠٢٦، کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کرد کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی رژێمی ئاخوندی و تاقمە چەکدارییەکان بۆ سەر کەمپ و بنکە مەدەنییەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران رێکخراوبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ بەڕێوەچوو، پەیامی هاوپەیمانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و پەیامی سازمانی موجاهیدنی خەڵق و پەیامی لایەنە سیاسییەکانی بەلووچستان خوێندرانەوە. لە پەیامەکاندا، هێرشەکانی رژێمی ئاخوندی و شەهید کردنی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەکران و خۆڕاگری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و ئەندامان لەم ساتە سەخت و هەستیارەدا بەرز نرخێندرا.
لە بەردەوامی بەرنامەکاندا، بە چەندین سروودی شۆڕشگێڕانە و درووشمی پڕ جۆش و خرۆش و وتنەوەی مەرگ و نەمان بۆ رژێمی ئاخوندی، کۆبوونەوە جەماوەرییەکە گەرم و گوڕتر کرا.



