ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهیدانی هاوپەیمانی هیزە سیاسیەکانی کوردستانی ئیران لە شاری زوریخی سویس
لە ڕێکەوتی ٢٦.٠٤.٢٠٢٦بە داوای هاوپەیمانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێکی باشکۆ و پڕلەڕێز بۆ بەرزڕاگرتنی شەهیدانی هاوپەیمانی سیاسیەکانی کوردستانی ئیران و هاونیشتمانیانی باشور لە وڵاتی سویس بەڕێوەچوو.
لە ئەم ڕێوڕەسمەدا، حیزبیەکانی هاوپەیمانی سیاسی هێزەکانی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی چالاک بەشداربوون. هەروەها، میوانانی کورد لە هەموو چوار پارچەی کوردستان ئامادەبوون و بە ئامادەبوونیان، گرنگی یەکگرتوویی و هاوبەشیی نەتەوەییان دووبارە جەختکردەوە.
ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» دەستی پێکرد، و دواتر بە یەک خولەک بێدەنگی، بەرزڕاگرتنی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی بە شێوەیەکی بەرز جێبەجێ کرا. پاشان، میوانان بە دانانی گوڵ لەسەر وێنەکانی گیانبەختکردووان، ڕێز و پێزانینی خۆیان دەربڕی و ناو و یادیان زیندوو راگرت.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، پەیامی هاوپەیمانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن کاک ئیدریس مورادی خوێندرایەوە.
هەروەها، گرووپی مۆسیقا بە پێشکەشکردنی چەندین سرودی نەتەوەیی، کەش و هەوایەکی هەستیار و حەماسییان بە ڕێوڕەسمەکە بەخشی.
لە درێژەی بەرنامەکەدا، چەندین شیعر خوێندرایەوە کە بەخۆشی پێشوازی لێکرا.
لە کۆتاییدا، ڕێوڕەسمەکە لە کەش و هەوایەکی پڕلەیەکگرتوویی و هاوڕێیی، بە شێوەیەکی باشکۆ کۆتایی هات. بەشداربوونی خەڵکی کورد لە هەموو چوار پارچەی کوردستان، وێنەیەکی ڕوون لە یەکگرتوویی نەتەوەیی پیشاندا. ئامادەبووان جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامی هاوکاریکردن و پابەندبوون بە هاوپەیمانی نێوان حیزبەکان کردەوە و ئەم یەکگرتووەیان بە خاڵێکی گرنگ و وەرچەرخاو لە مێژووی خەباتی کوردستان ناونابوو، هەروەها جەختیان لەسەر بەردەوامبوون و پەرەپێدانی ئەم هاوکارێیە کرد.
هەروەها، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم بکات.



