پەیامی هاوخەمی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ کۆچی مەلا قادر شەریعەت پەنا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و بەڕێز،
خوالێخۆشبێت مەڵا قادر شەریعەت پەنام بیست.
مەڵا قادر کەسایەتییەکی خۆشەویست، خاوەن هەڵوێست و دڵسۆزی سازمانی خەبات و گەل و نیشتمان بوو، کە هەمیشە ماڵەکەی لانەی دڵسۆزان و تێکۆشەرانی سازمان بوو.
بە ناوی خۆم و بە ناوی سەرجەم ئەندامان و کادرەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم پێشکەش بە دادە خاتوون هاوژینی کۆچکردوو، منداڵە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی و سەرجەم خانەوادە و کەس و کاریان لە شاری سەردەشت و بە تایبەت ناوچەی ئالان دەکەم.
لە خودای گەورە داواکارم گیانی پاکی مامۆستا قادر بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
یادی بە خێر و ڕوحی شاد بێت.
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران



