| 
 ماوه‌ی پێنج رۆژه خه‌ڵکی شاری ئەهواز و شارەکانی دیکەی پارێزگای خوزستان ده‌ستیان داوه‌ته ناڕەزایەتی به‌ربڵاو له دژی سیستمی خزمه‌تگوزاری و پیسی ژینگه‌و که‌می برق و ئاو. 
 نەتەوەی عەرەب لە ئێران له ماوه‌ی حاکمیه‌تی ئاخونده‌کان، رووبه‌رووی سیاسه‌تی سه‌رکوت و جیاوازی‌دانان بوون و مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانیان پێشێلکراوه له ئه‌نجامی ئه‌و جیاوازی دانان و سه‌رکوت و هه‌ره‌شه‌ی ناوه‌نده‌کانی حکومه‌تی، خه‌لکی ئه‌هواز بەردەوام ده‌ستیان داوه‌ته ناره‌زایه‌تی له سالانی رابردوودا،که لە چه‌ند رۆژی رابردوودا ناره‌زایه‌تیه‌کانیان به شێوه‌ی به‌ربڵاوتر و گشتگیرتر درێژه‌ی هه‌یه. جێگه‌ی باسه ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه چه‌ندین شاری ئه‌هوازی گرتۆته‌وه، بەڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه دا هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژیم ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کردوه‌و تا ئێستا دوو کەس شەهید و چەند کەسی دیکە برینداربوون و  ژمارەیەک لە خەڵکی نارازی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی رژیم گیراون. 
 سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران به توندی جینایه‌تی هێزهسهرکوتگهرهکانی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی مه‌حکوم ده‌کات و پشتیوانی له ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه‌هاتوی شاری ئههوازو شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌کات و باوه‌ری وایه به خه‌بات و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی له سه‌رانسه‌ریی ئێران حکومه‌تی ئاخوندان له‌ق ده‌بێ و له ئاکامدا له ناوده‌چێ و ده‌روخێ. 
به‌و هومێده‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لکی ئههوازو کوردستان و ناوچەکانی دیکه‌ی ئێران ببێته ناره‌زایه‌تی سه‌رانسه‌ریی و هه‌موو شۆێنێکی ئێران بگرێته‌وه‌و له ئاکامدا قه‌لای سته‌م و دیکتاتۆری ئاخوندان له ناوبه‌رێ و به زوویی شاهیدی رووخانی رژیمی ملهوری ویلایه‌تی فقیه بین. 
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازی خه‌لکی ئێران و کوردستان 
بروخی رژیمی ملهوری ئاخوندی له ئیران 
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئیران 
کومیته‌ی ناوه‌ندی 
29ی رێبەندانی 1395 
 | 



