چوارشه‌مه‌ 

10 به‌فرانبار2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیەندراوی سازمانی خەبات سەبارەت بە شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکان و پیلانەکانی ڕژیم

ڕاگەیەندراوی سازمانی خەبات سەبارەت بە شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکان و پیلانەکانی ڕژیم
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

جەماوەری تێکۆشەری ئێران و کوردستان!


بازاڕیان و کاسبکارانی مافخواز!

 

ڕژیمی دیکتاتۆری و داپڵۆسێنەری ئاخوندی کە ئێستا زیاتر لە هەر کاتێک لە لێواری هەرەسهێنان و ڕووخاندایە، جارێکی دیکە بەهۆی سیاسەتی چەوت، تاڵانکاری و نادادیە سیستماتیکەکانی، ژیانی خەڵکی ئێرانی بەرەو قەیرانێکی قووڵ و تاقەتپڕوکێن بردووەو بۆتە هۆی ناڕەزایەتی زۆرتر و توڕیەیی خەڵک.
جەماوەری وەزاڵەهاتوو کە بونەتە قوربانی ئەو سیاسەتانەو فشارێکی لەڕادەبەدەریان لەسەرە، بۆ ستاندنی مافی خۆیان بە دروشمی نا بۆ شا و نا بۆ دەسەڵاتی ئاخوندی، لە شەقامەکان، داوای ڕووخانی ئەو حکومەتە گەندەڵە دەکەن.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی لە شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتی، مانگرتن و خۆپیشاندانی بازاڕییان و کۆمەڵانی وەزاڵەهاتووی خەڵک، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم دەسەڵاتە نەک هەر بڕوای بە هیچ جۆرە چاکسازییەک نییە، بەڵکو تاقە ئامرازی بۆ مانەوە، "سەرکوت و توندوتیژی"یە.

لە ڕووی سیاسییەوە ئاشکرایە ، کاربەدەستانی رژیم بۆ شاردنەوەی شکستە یەک لە دوای یەکەکانیان و ئەو گەندەڵی و دزییە ڕێکخراوەی تەواوی جومگەکانی وڵاتی گرتووەتەوە، هەوڵ دەدەن قەیرانەکان هەناردە بکەن و ڕوانین و زەینی جەماوەر بە بابەتی لاوەکییەوە سەرقاڵ بکەن. بەڵام خەڵکی وشیاری ئێران و کوردستان باش دەزانن کە سەرچاوەی هەموو نەهامەتی، هەژاری و بێمافییەکان، خودی سیستەمی "ویلایەتی فەقیە" و پێکهاتەی ئەو ڕژیمەیە.

لەم هەلومەرجە هەستیار و چارەنووس سازەدا، سازمانی خەبات  سەرجەم خۆپیشاندەران و لاوانی شۆڕشگێڕ سەبارەت بە پیلانە ئەمنییەکانی ڕژیم ئاگادار دەکاتەوە.دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕژیمی ئاخوندی، بە مەبەستی بەلارێدابردنی ڕەوتی ڕاستەقینەی شۆڕش و دروستکردنی دووبەرەکی و نائومێد بوون بە داهاتوو. رژیم بە بەرنامەیەکی داڕێژراو هەوڵ دەدات لە ناو جەرگەی خۆپیشاندانەکاندا دروشمی لایەنگری لە "سەڵتەنەت و سیستەمی پاشایەتی" بەرز بکەنەوە.

ئەو هەوڵەو بەکارهێنانی دروشمی سەڵتەنەت‌خوازەکان، تەنیا تەڵەیەکی ڕژیمە بۆ ئەوەی ڕەوایەتی لە خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ئێران بستێننەوە و بژاردەی "دیکتاتۆرییەت لەبری دیکتاتۆرییەت" وەک بەدیل نیشان بدەن. پێویستە تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی زۆر وریا بن و ڕێگە نەدەن بەکرێگیراوانی ڕژیم ڕاپەڕینەکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی کە "ئازادی، دیموکراسی و مافی نەتەوەییە"، بەرەو گەڕانەوە بۆ پاشکەوتوویی بگۆڕن.

سازمانی خەبات لەو باوەڕەدایە کە تەنیا لە ڕێگەی یەکڕیزی و یەکگرتوویی هەموو چین و توێژەکان؛ لە کرێکاران، مامۆستایان، بازاڕیان تا خوێندکاران و ژنانی ئازادیخواز، دەتوانرێت کۆتایی بە تەمەنی ئەو ڕژیمە تاوانبارە بهێنرێت. تا ئەو کاتەی خەباتی مەدەنی و سیاسیی ئێمە بە یەکگرتوویی بەردەوام بێت، هیچ پیلانێکی رژیم ناتوانێت ڕێگری لە سەرکەوتن بکات.

 

سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕەوای گەلی کورد
ڕووخان و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی

کومیتەی ناوەندیی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

6 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی سازمانی خەبات سەبارەت بە شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکان و پیلانەکانی ڕژیم

ڕاگەیەندراوی سازمانی خەبات سەبارەت بە شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکان و پیلانەکانی ڕژیم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران