هه‌ینی 

21 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مامۆستا سه‌ید خه‌لیل

مامۆستا سه‌ید خه‌لیل
سەروەری گەل شەهید سەید خەلیل شەریفی نووسینی: پەژارمرۆڤ بەو هەموو بەرزی و بەنرخیە کە خودا پێیداوە و ڕیپێداوە، کە بیگاتێ، کەم تەمەنە. کەم مرۆڤ هەیە بگاتە نرخ و باییەکەی خۆی، بگاتە پلەیەک کە شیاویەتی. زۆربەی مرۆڤ تەمەنی یەکجارەیان لە کاری بێ بایەخ دا، دوایی دەهێنن. بە بێنرخی دەژین و دەمرن، ئەو ژیانە بە نرخ و باییەی خۆیان لە پوچ و بەتاڵ دا دەبڕێننەوە. ئەو ژیانەی مرۆڤ کە بە مرۆڤایەتی بکرێ و لە مرۆڤایەتی و چاکە دا بەکاربهێندرێ، ژیانە کە بەرز دەبێتەوە و پێی دەگاتە، ئەو پلەی کە خودا بۆ مرۆڤایەتی داناوە. ئەو کەس گەلەی کە سەرگەرمی خزمەت بە ئینسان و کەسب و کارە بۆ بەدەست هێنانی بەرهەم، کە خۆیان بە ڕەنجی خۆیان بژین و ماڵ و منداڵ و کەسانی تریش لەبەرهەمی ڕەنجی وان بەهرە بەرن،بە لەش ماندوون بە ژیانی خۆیان و ئینسانانی ترەوە هیلاکن بە ئیسڵاحی ناو کۆمەڵ، کۆڵ هەڵگرن بە شادی کردنی خەمبارانەوە، ژیانیان تاڵە بە تاڵی ژیانی خەڵکەوە، شادمانن بە شادمانی ئینسانەوە، لە بەرامبەر دەستدرێژکاردا کێون و لە بەرامبەر بێچاران دا خاکی و بێدەمارن و نەرم و بەچیەکەڵدانەن، کاتی دیفاع لە بەرامبەر ستەمگەردا. ژیانی خۆیان لەبەرچاو ون دەبێ و تەنیا ژیانی هەژاران دەبین. سەربەرزی خۆیان لە خۆ ماندووکردن و خۆ بەختکردن لە پێناو گەل و هەژاران دا دەبینن. مرۆڤێکن، بەڵام دونیایەکن لە ئینسانیەت و لە هەموو دەرویەکی چاکە دا چاوەڕوانیان لێدەکرێ. لە تەنگانان دا بیر خەڵک دێنەوە و لە شادمانیان دا جێگە بە کەس بەرتەنگ ناکەن، بۆ خەڵک دەژین و بە خەڵکەوە دەژین، تا دەژین خێرن بۆ کۆمەڵ و کاتی مردن بۆ کۆمەڵ دەمرن و لە کۆمەڵ دەمرن. هەموو ژیانیان بریتیە لە کار و ماندوویی و فیداکاری. کاتێک کە هەموو ژیانیان بۆ گەل دەوێ، لەگەڵ گیانی ئەوانی ویست، ئەویشیان درێغنیە لێیان.دیارە ئەو جۆرە مرۆڤانە زۆرن ئەگەر لە چاو زۆری مرۆڤیش دا زۆرنەبن لە دەوروبەری ڕابەرانی پاکی ئینسانیەت دا مرۆڤی نمونە زۆر بوون و لە ناو کۆمەڵی مرۆڤایەتیش دا ئینسانی هەڵکەووتو بوون. بە تایبەت لە ڕیزی شۆڕش و خەبات و دیفاع دا، هێندێ هەڵکەوتون کە بە ڕاستی چۆن شۆڕش داوای لێکردوون وا هاتوونەوە. ئەوانەی مافی گەل و هەژارانیان دەرک کردوە و ستەم و ناڕەوایان لەبەرچاو گەش بووە و دڵیان ژانی کردوە، بەو ناڕەوایە و بەو ماف پێشێل بوونە، ئەوانەن شۆڕش و خەبات دەست پێدەکەن و دەبنە ڕابەر.گومان نیە کە ئەگەر ئینسان لە دەروونی دا بە باشە نەخوڵقابێ و ئەگەر گونجاو بار نەهاتبێ، ئەگەر منداڵی میر دەرچێ و لە منداڵیەوە ئینسان و ئینسان دۆست بار نەهاتبێ، ئەگەر دەردی هەژاری و تاڵی و سوێری نەچێشیتبێ، ئەگەر هەژاری لەبەر دەستی ستەمگەران دا ژانی بە جەرگی نەگەیاندبێ و ئەگەر ناڵەی دەردەداران دلێ بریندار نەکردبێ و ئەگەر ئاموژگاری ئینسان و سەرمایەی مرۆڤایەتی نەخستبێتە دڵیەوە، ناکرێ لە شۆڕش دا ئاوا پاک فیداکار و لە خۆ بووردوو و دڵسۆز دەرچێ و ئەگەر وانەبێ بە بای دڵمەندی دەڕوخێ و خۆ لەبەر لافاوی دەردی سەری جیهان دا ناگرێ. شۆڕشگێڕ و خەباتکاران هەڵکەوتەن، لە شۆڕش و خەبات دا کە پڕە لە تاڵی و سوێری و برسیەتی و ڕووتی و ماندویی و بێخەوی و دەربەدەری و مەترسی و بریندار بوون و کوژران و گیران، هێندێکیان باشتر دەردەکەون و ئەو جۆرە مرۆڤانە لە شۆڕش و خەبات دا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستن و زیاتر جەوهەریان لێدەردەکەوێ. ئەوەی لە کڵی شۆڕش دا لە کڵ دەرهات، ژیری بێ خەوشە، ئینسانی جێدارە لە سەر زەوی دا.لەو جۆرە مرۆڤانە لە سازمانی خەباتی کوردستان دا زۆر بوون. بۆ کوڕانی تێگەیشتوو و بە ڕەحم و بە غیرەت، ستەم لێکراوی گەلەکەمان دیارە و ژانی ئەو ستەمەی کە لە گەلی کورد دەکرێ دڵی ئەو خاوەن باوەڕانە وەژان دەهێنێ و ئەوانە بە خوێنی خۆیان ستەمی زاڵم ڕادەماڵن.ئەمرۆ یادی سەروەرێک دەکەین لە کۆڕی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات، کە وەک گوتمان وا بوو لە ژیان داو وا دەرچوو لە شەهادەتدا. ئینسانێک بوو کە لە بنەماڵەیەکی هەژار و زەحمەتکێش دا چاوی بە دنیا هەڵێناو لەبەر دەستی باوکێکی پاک و بێوەی دا بارهات، ژیانی گەنجی بە ڕەنج و ماندوو بوون و خوێندن بردە سەر و لە ئەرک و زەحمەت و ڕەنج چاوی نەدەترسا.ئەو شەهیدە نمونەیە، مەلا سەید خەلیلی شەریفیە. مەلا سەید خەلیلی شریفی کوڕی سەید شەریف لە سەیدەکانی سەدبار، لە ساڵی ١٣١٤ لە دیێی مەڕانەی دەشتی کەڵوێ لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایک بوو، دوای حەوت ساڵ باوکی ناوبراوی نایە بەرخوێندن، سەید خەلیل درێژەی بە خوێندن دا لە حوجرەی فەقێیان و تەمەنی بە قۆناغی مێر منداڵی نەگەیشتبوو کە دایک و باوکی کۆچی دواییان کرد. سەید خەلیل بەسەرپەرەستی خاڵی، درێژەی بە خوێندن دا لەگەڵ ئەوەش دا کە لە خوێندنەکەی دا تێکۆش بوو، ئینسانێکی پێسپی و بێدەسەڵات نەبوو. سەید خەلیل کە بۆ خۆی کوڕە هەژار بووە سەرەڕای ئەوەش بێ دایک و بابی ئەوەندەی تریشی هەژار کردبوو، دەردی هەژارانی باش دەزانی بە تایبەت، دەردی گەلە هەژارەکەی خۆی چاک دەرک دەکرد. سەید خەلیل یەکێک بوو لە هەست زیندوەکانی کوردستان، هەرچەند خوێندنی مەلایەتی بۆ تەواو نەکرا بەڵام، خۆیندەوارێکی زیرەک و بەتوانا بوو.دوای ئەوە کە هاوسەرگیری کرد، بوو بە مەلا و پاشان ئەوەندەی نەخایاند ماوەی چەند مانگێک بە تۆمەتی سیاسی گیراو بەهۆی خۆڕاگری و نهێنی نەدرکاندنەوە ئازاد کراو لە حاڵەتی نێوان ترس و متمانەدارایدا ژینی بەڕێ دەکرد. سەید خەلیل دوای ئەوە کە لە زیندان ڕزگار بوو دەستی دایە کار و خەریکی کاری ئاڵماتور بەندی بوو زۆر سەر دەرچوانە دەست بە کار، خەریکی ئەو پیشەیە بوو، تا شۆڕشی گەلانی ئێران دەستی پێکرد و شارو پادگانی بانە کەوتە دەست کومیتەی شار، سەید خەلیل لە لایەن کومیتەوە کرا بە بەرپرسی پارێزگاری و ئەشیای ناو پادگان. سەید خەلیل بەو پەڕی پاکی و وریایی و قاتعیەتەوە سەرپەرەستی چەک و چۆڵ و کەرەستە و ماشین ئاڵاتی بانەی وەئەستۆ گرت. سەید خەلیل ئینسانێکی بە شەهامەت و لێهاتوو بوو. سەید خەلیل لە پادگانەوە زۆربەی چەکدارەکانی بە شێوەی پێشمەرگە بار هێنا، ئینسانێکی پاک و وریا و دەست پاک بوو. لە حەستەمترین کاتدا بیری بە لای دروستی حیسابی خۆیەوە بوو. بە شێوەیەکی وا ئەمین بوو کەتا مەرگی پڕشانازی خاڵێکی لاوازی لێ‌ نەبینرا. سەید خەلیل لە جەنگەکانی ٢٨ ڕۆژەی شاری بانەو بەهاری ١٣٥٩دا، شاری بە جێنەهێشت، تا بڵێی بەجەرگ و ئازاو چاو نەترس بوو. ترسی لە دژمن و ڕژیم نەبوو.سەید خەلیل لە دوای پێکهاتنی سازمانی خەبات لە ٥ی خەرمانانی ١٣٥٩ بوو بە بەرپرسی گشتی نیزامی سازمانی خەبات، لە شەڕی هاوین لە هەژدە دۆڵان و بەندەنی قۆرغێ لەسەر جادەی بانەو سەردەشت دوای شکانی هێزەکان لەبەرانبەر هێزی دژمندا، شەهید سەید خەلیل توانی بە ژمارەیەکی کەم لە پێشمەرگە تەواوی بەندەنی قۆرغێ لە دەستی دژمن بستێنێتەوە. شەهید سەید خەلیل لە کاتی گەرمەی جەنگدا شێوەیەکی تایبەتی بوو، پێشمەرگەی لە گەرمەی جەنگدا دەهێنا پێکەنین. بە قسەی خۆش و گاڵتە کردن بە دژمن ورەی بەرز دەکردەوە و تەمی مەترسی جەنگی لەسەر لادەبردن. زۆری دڵ بە سازمانی خەبات خۆش بوو و زۆری ڕەنج لە پێناو دا کێشا، کە هەرچی زووتر پەرە بستێنێ‌. هیچ کات پێشمەرگەی نەدەشکاندەوە و پێی وابوو ئەو پێشمەرگە کە جارێ‌ بێ‌ ورەیی ڕویی تێدەکا، فەرماندە و دەوروبەر دەتوانن ورەی بەشێنەیی تێیدا پەیداکەن و لە داهاتودا پێشمەرگەیەکی قارەمانی لێدەرچێ‌. شەهید سەید خەلیل ئەندامی شوڕای سیاسی و بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی نیزامی سازمانی خەبات بوو لە کاتێکدا کە فەرماندەیی شەڕێکی لە پشتی کانی بەن لە کێوی ئاربابە دەکرد، لە ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٦٠  ی کۆچی خۆری لە کاتێکدا کە پشتی بە پشتی شەهیدی قارەمان جەلالی عەباسیەوە بوو و بە دەم شەڕەوە قسەی خۆشی بۆدەکردن بە گوللـەی دژمنی ناپاک لە لای سەریەوە پێکرا و ڕۆحی مەزنی فڕی بۆ کۆڕی شەهیدانی سوور خەڵاتی سازمانی خەبات ی کوردستان. تەرمی پیرۆزی هێندراوە گۆڕستانی تاژەبان کە ماڵیان لەو دەمەدا لەوێ‌ بوو.هەزار سڵاو لە گیانی شەهید سەید خەلیل و هەڤاڵانی لە کۆڕی شەهیدان

9 ساڵ و 6 مانگ و 15 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران