سێ‌شه‌مه 

4 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

تۆفیق که‌ریمپوور

تۆفیق که‌ریمپوور
سه‌‌‌روه‌‌‌ری گه‌‌‌ل: شەهید تۆفیق که‌‌‌ریم پوور، ناسراو به‌‌‌ (تۆفیق بڵه‌‌‌سه‌‌‌نی) بابەشێخ حوسەینی شار ڕه‌‌‌شی پۆشیوه‌‌‌، خەڵکی لادێ و هه‌‌‌موو ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی لە غه‌‌‌می پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و شه‌‌‌هیدانی ئازادین، ماته‌‌‌مبارن و تازییه‌‌‌یان گێڕاوه‌‌‌، چیا پێ ده‌‌‌شت و لێره‌‌‌وار، کانیاوه‌‌‌کان و زۆر شوێنی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ نیشتمانی ڕه‌‌‌نگین له‌‌‌ ماتەمدان، چونکه‌‌‌ ئیتر به‌‌‌ دیداری هه‌‌‌ڤاڵێکی دێرینمان که‌‌‌ هه‌‌‌ر ساڵه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر بۆ ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی که‌‌‌میش بوایه‌‌‌، لایان میوان ده‌‌‌بوو شاد نابنه‌‌‌وه‌‌‌. منداڵ و پیرو لاوه‌‌‌کان، شه‌‌‌نگه‌‌‌ بێری و هه‌‌‌موو ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی به‌‌‌ قسه‌‌‌ی خۆش و بیری پاک و شۆڕشگێڕی ماندووی ڕێی نیشتمان دڵخۆش ده‌‌‌بوون، ئیتر جارێکی دیکه‌‌‌ به‌‌‌ دیداری ناگه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ڵێ ئیتر ئه‌‌‌و تۆفیق بڵه‌‌‌سه‌‌‌نیه‌‌‌ی که‌‌‌ شاره‌‌‌زای هه‌‌‌ردوو دۆڵ و لێڕه‌‌‌وار و جێ حه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ بوو، پڵنگی چیاو هه‌‌‌ڵۆی تیژ باڵی پێده‌‌‌شت بوو، ئیتر له‌‌‌ناومان نه‌‌‌ما، چیا له‌‌‌ پێ ده‌‌‌شت ده‌‌‌پرسێ، بیستووته‌‌‌ هه‌‌‌واڵی میوانی چه‌‌‌کوو ڕه‌‌‌خت به‌‌‌ کۆڵ و ئازاو بوێرمان شه‌‌‌هید بووه‌‌‌، ئه‌‌‌ویش بەدەستی جاشی خۆفرۆشی نیشتمان، ئه‌‌‌و پێی وابوو که‌‌‌ به‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م ته‌‌‌قه‌‌‌ و ده‌‌‌ستڕێژ شەهید تۆفیق ده‌‌‌خجڵێ و توانای ده‌‌‌ست کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی نامێنێ، به‌‌‌ڵام چه‌‌‌نده‌‌‌ خه‌‌‌یاڵی خاوبوو ئه‌‌‌و خۆفرۆشه‌‌‌، هه‌‌‌ر به‌‌‌ زوویی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌و قاره‌‌‌مانه‌‌‌وه‌‌‌ دوایی به‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی ڕوو ڕه‌‌‌شانه‌‌‌ی هات. به‌‌‌ڵێ به‌‌‌ داخی گرانه‌‌‌وه‌‌‌ شەوی هه‌‌‌ینی، ١١ی ره‌‌‌زبه‌‌‌ری ١٣٨٢ی کۆچی خۆری بەرانبەر 3/ 10/ 2003 ی زایینی، شەهید تۆفیق که‌‌‌ریم پوور له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی مه‌‌‌ئمووریه‌‌‌تی سازمانی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی سوورێنی بانه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن کرێگرته‌‌‌کانی ڕژێم ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌ستڕێژی چه‌‌‌کوو به‌‌‌ سه‌‌‌ختی بریندار ده‌‌‌بێ، که‌‌‌ به‌‌‌ برینداربوونیش شەهید تۆفیق ناخه‌‌‌جڵێ و ده‌‌‌ست ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ و سه‌‌‌رهه‌‌‌نگ پاسدارێکی ناوزڕاوی ڕژیم به‌‌‌ ناوی ئه‌‌‌میر به‌‌‌هرامی به‌‌‌ سزای خه‌‌‌یانه‌‌‌تی ده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێ و دوای چه‌‌‌ند سەعه‌‌‌ت شه‌‌‌هید دەبێت. شەهید تۆفیقی هه‌‌‌میشه‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌رز، سەروەریی گه‌‌‌وره‌‌‌ و خۆشه‌‌‌ویستی ڕیزی شۆڕش و جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر و ڕه‌‌‌زای خوای به‌‌‌ نه‌‌‌سیب بوو. یاران ئازیزان هاونیشتمانان!سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران ئه‌‌‌گه‌‌‌ر چی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ قاره‌‌‌مانترین ڕۆڵه‌‌‌کانی کورد و ڕێبازه‌‌‌که‌‌‌ی شه‌‌‌هید بوو، له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دا شانازی ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌توانیویه‌‌‌تی ڕۆڵه‌‌‌ی ئاوا پاک و بوێر په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ بکات که‌‌‌ هیچ مه‌‌‌به‌‌‌ستێکی له‌‌‌ موبارزه‌‌‌، بێجگه‌‌‌ خه‌‌‌بات کردن و خۆفیداکردن له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی نیشتمان و سازمانه‌‌‌که‌‌‌یدا نه‌‌‌بووه‌‌‌. شەهید تۆفیق که‌‌‌ریمپوور(بڵه‌‌‌سه‌‌‌نی) له‌‌‌ ساڵی 1347 کۆچی خۆری له‌‌‌ ئاوایی بڵه‌‌‌سه‌‌‌نی ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ چاوی به‌‌‌ دنیا هه‌‌‌ڵێناو له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 14 ساڵییه‌‌‌وه‌‌‌ هاته‌‌‌ ڕیزی سازمانی خه‌‌‌بات. له‌‌‌ سه‌‌‌رەتادا له‌‌‌به‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ی، ته‌‌‌مه‌‌‌نی که‌‌‌م بوو زۆری لێ ده‌‌‌کرا بگه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ ماڵه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌و مێر منداڵه‌‌‌ سوور بوو له‌‌‌سه‌‌‌ر مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ڕیزی سازمانداو داوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ بوو هه‌‌‌ر کارێکی پێ بکرێ ئاماده‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌و شه‌‌‌رته‌‌‌ی له‌‌‌ بنکه‌‌‌کانی سازماندا بێ. له‌‌‌ چه‌‌‌ند ساڵی سه‌‌‌ره‌‌‌تایی شەهید تۆفیق له‌‌‌ بنکه‌‌‌ی سه‌‌‌ره‌‌‌کی سازماندا بوو تا به‌‌‌ ته‌‌‌واوی ڕاهات و ته‌‌‌مه‌‌‌نیشی چووە سەر، دوایی له‌‌‌ هێزی شه‌‌‌هید سه‌‌‌ید خه‌‌‌لیل و لقی ده‌‌‌شته‌‌‌ تاڵ چه‌‌‌کی شه‌‌‌ره‌‌‌ف و پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تی له‌‌‌شان کرد. له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تی و ڕۆژه‌‌‌ سه‌‌‌خته‌‌‌کاندا له‌‌‌ هه‌‌‌ڤاڵان و هاوڕێبازانی به‌‌‌ جێ نه‌‌‌ده‌‌‌ماو له‌‌‌ شەڕ له‌‌‌ دژی ڕژێمی ئاخوندی و دیفاع له‌‌‌ مه‌‌‌وجودیه‌‌‌تی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر لایه‌‌‌ن و هێزه‌‌‌کانی مه‌‌‌یدانی موبارزه‌‌‌ بوێرو چاونه‌‌‌ترس بوو. شەهید تۆفیق بڵه‌‌‌سه‌‌‌نی له‌‌‌ ساڵه‌‌‌کانی پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تی و ڕوداوه‌‌‌ ناو خۆییه‌‌‌کانی سازمان، ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تادا ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک ویستیان کاری بکه‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌رو له‌‌‌ ڕێبازی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ یه‌‌‌کجاری دایبڕن، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌و ڕۆڵه‌‌‌ شۆڕشگێره‌‌‌ به‌‌‌ بیرکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی دروست و ده‌‌‌رکه‌‌‌وتنی ڕاستیه‌‌‌کان، زیاتر له‌‌‌ ڕابردوو هاته‌‌‌ مه‌‌‌یدان و باشتر خزمه‌‌‌تی به‌‌‌ سازمان کرد. به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک خۆی فیدای سازمان و ڕێبازه‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌کرد که‌‌‌ که‌‌‌م که‌‌‌س هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ڤاڵان و هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌رانی ئه‌‌‌وه‌‌‌یان لێ نه‌‌‌بیستبێ که‌‌‌ پێشکەوتنی سازمانی خه‌‌‌باتی له‌‌‌ هەموو شتێک بۆ گرینگتربوو. شەهید تۆفیقی فه‌‌‌رمانده‌‌‌ و تێکۆشه‌‌‌ر، خۆشه‌‌‌ویستی هه‌‌‌ڤالان و خانەواده‌‌‌ی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و فیداکاران لە ئۆردوگای سازمان بوو، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ به‌‌‌ بیستنی هه‌‌‌واڵی شه‌‌‌هاده‌‌‌تی هەموان ماتەمبار بوون.تۆفیق بڵه‌‌‌سه‌‌‌نی ڕۆڵه‌‌‌ی به‌‌‌ وه‌‌‌فای سازمانی خه‌‌‌بات و گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران ته‌‌‌نیا ئاره‌‌‌زووی ئازادی نیشتمان و ڕزگاری تێکڕای گه‌‌‌لانی ئێران بوو، هاوکات به‌‌‌ هاوکاری له‌‌‌ نێوان سازمانی خەبات و هێزە سیاسیەکان گەلێک دڵخۆش بوو. به‌‌‌ شه‌‌‌هاده‌‌‌تی شەهید تۆفیقی هه‌‌‌میشه‌‌‌ زیندوو، سازمانی خه‌‌‌بات، به‌‌‌ که‌‌‌ڵکترین ئه‌‌‌ندامی سه‌‌‌کردایه‌‌‌تی خۆی و فه‌‌‌رمانده‌‌‌یەکی شاره‌‌‌زاو چاونه‌‌‌ترسی له‌‌‌ ده‌‌‌ستدا، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌گه‌‌‌ر چی ئه‌‌‌و زیانه‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات و شۆڕشی ئازادیخوازانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی کوردستان که‌‌‌وت، به‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌رزین که‌‌‌ جه‌‌‌ماوەری کوردستان به‌‌‌ شه‌‌‌هاده‌‌‌تی تۆفیق کەریم پور، نیگەران بوون. بێ گومان زۆر لاوی شۆڕشگێری کوردستان دێنه‌‌‌ ڕیزی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی سازمانی خه‌‌‌بات و هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌ده‌‌‌ن شوێن و جێگه‌‌‌ی شەهید تۆفیق و سەرجەم شەهیدانی سوور خه‌‌‌ڵاتی سازمانی خه‌‌‌بات پڕ بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و ڕێبازه‌‌‌که‌‌‌ی ئاوه‌‌‌دان و ئاوه‌‌‌دانتر ڕاگرن.سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شه‌‌‌هیدی نه‌‌‌مر و فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی به‌‌‌ که‌‌‌ڵک و لێهاتووی سازمانی خه‌‌‌بات، سڵاو بۆ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری به‌‌‌وه‌‌‌فاو خه‌‌‌بات، خۆشه‌‌‌ویستی کوردستان که‌‌‌ به‌‌‌ شه‌‌‌هاده‌‌‌تی کاک تۆفیق ماته‌‌‌میان گێڕا و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سازمانی خه‌‌‌بات هاوده‌‌‌ردیان کرد.مردن و نه‌‌‌مان بۆ چڵکاو خۆران

9 ساڵ و 5 مانگ و 28 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران