یه‌ک شه‌مه‌ 

21 رێبه‌ندان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕه‌سوڵ دڕۆڵه‌یی

ڕه‌سوڵ دڕۆڵه‌یی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

یادی سەروەران 

سەروەری گەل: شەهید ڕەسوڵ ئەحمەدی ناسراو بە ( ڕەسوڵ دەڕۆڵەیی ) 
كوردستان نیشتمانی كورد، چەندین سەدەیە بە دەست داگیركەرانەوە دەناڵێنێ. میللەتی چەند ملیۆنی سەر ئەو خاكە بە هەموو شێوەیەك دەچەوسێتەوە و قەتڵی عام دەكرێن و بەرهەم و داهاتیان بە تاڵان دەبرێ. شۆڕشی ڕەوای گەلەكەمان ماوەی چەندین ساڵەی دژ بە دوژمنانی ئەو ئاو و خاكە بێ پسانەوە درێژەی هەیە. دوژمنانی گەل و شۆڕش بۆ سەركوت كردنی ئەو بەرەنگاریە لە هیچ تاوان و جینایەتێك درێغیان نەكردووە و لە تەواوی ئیمكاناتی بەردەستیان كەڵكیان وەرگرتووە. بەڵام كوا دژمنانی گەلی كورد بە خوڵقاندنی جینایەت و شەهید كردنی پیر و جەوانی كوردستان توانیویانە بەر لە شۆڕش و بزوتنەوەی بەرحەقی گەلەكەمان بگرن. تا بێگانە زۆری هێنابێ و جینایەتی كردبێ زیاتر خوێنی ڕۆڵە بەشەرەفەكانی گەلی كورد گەرم داهاتووە و هەستی تۆڵەیان بزوتووە و زیاتر ڕوویان لە شۆڕش كردووە. ڕۆڵە ئازاو بە شەرەفەكانی كوردستان، كە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ماهیەتی ڕژێمی دژی گەلی حاكم بە سەر ئێرانیان بۆ دەردەكەوێ، وەك هەمیشە گەرم گوڕ و بە باوەڕ مایە لە گیانیان دادەنێن. بەو پەڕی سەربەرزییەوە ڕوو لە شۆڕش دەكەن و نایەڵن ڕێگای شەهیدە سەربەرزەكانمان كوێر ببێتەوە و چەكی پیرۆزیان بكەوێتە سەر زەوی. تا شۆڕشی گەلی كورد خاوەنی ئاوا قارەمانانێك بێت و پاڵ پشتی گەلی بەشەرەفی كورد بێت قەت لەبن نایەت و هەر سەردەكەوێ، با دوژمنان هەر پیلان بگێڕن و جینایەت بكەن. ڕۆڵەكانی كوردستان بۆ لەحزەیەكیش دڵیان سارد نابێتەوە و قەت ناهومێدی ڕوو لە دڵیان ناكات. لە نووسراوی ئەمڕۆماندا یادی قارەمانێكی دیكەی گۆڕەپانی خەبات و تێكۆشان دەكەین كە مایەیان لە گیانی خۆیان داناو بەوپەڕی لە خۆبردوویی و سەخاوەتەوە، هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتیەوەو تا كاتی شەهیدكرانی ئەوەندەی توانی بۆ بەڕێوەبردنی ئەركەكانی شۆڕش هەوڵیداو بەوپەڕی سەخاوەتەوە گیانی پیرۆزی بەخشی.  شەهید ڕەسوڵ ئەحمەدی كوڕی مستەفا خەڵكی ئاوایی دڕۆڵەی ناوچەی بانە لە ساڵی 1342ی هەتاویدا لە بنەماڵەیەیكی زەحمەتكێش چاوی بەدنیای پڕ لە مەینەتی كوردەواری هەڵێنا. شەهید ڕەسوڵ وردە وردە گەورە بوو تا پێی نایە 7ساڵیەوە، باوكی زەحمەتكێشی ناردیە بەرخوێندن، تا وەك خۆی لە خوێندن بێ بەهرە نەبێت. شەهید ڕەسوڵ تا چواری سەرەتایی لە ئاوایی دڕۆڵە درێژەی بە خوێندن دا، بەڵام ئەویش وەك زۆربەی منداڵە بێبەشەكانی كوردستان لەبەر كەم دەسەڵاتی بنەماڵەكەی نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات و بۆ پەیدا كردنی بژێوی بنەماڵەكەی شانیدایە بەر كاروكاسبی، هەر بۆیە لە پەیدا كردنی بژێوی بنەماڵەكەی یارمەتی باوكی دەداو لەم بوارەدا لە هیچ هەوڵ و تێكۆشانێك درێغی نەدەكرد. 
شەهید ڕەسوڵ بۆ پەیدا كردنی كاروكاسبی ڕووی كردە شارە فارس نشینەكان. كاتێك ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە ڕژێمی خوێنمژی پاشایەتی دەستی پێكرد، شەهید ڕەسوڵیش وەك باقی ڕۆڵە چەوساوەكانی كوردستان لەو خۆ پێشانانەدا بەشداری كرد. دوای هاتنە سەركاری ڕژێمی ئاخوندی و بە دەسەڵات گەیشتنی دەستەیەك ئاخوندی مەسڵەحەتی، شەهید ڕەسوڵ وەك كوڕە كوردێكی ئازاو شۆڕشگێڕ، بە بینینی ئەو هەموو جینایەت و تاوانانەی كە گۆپاڵ بە دەستانی هێزی داگیركەر لە كوردستاندا دەرحەق بە گەلەكەمان دەیان كرد، نەیتوانی خۆی ڕاگرێت و بەو پەڕی لە خۆبردوویی و گیانبازیەوە لە پایزی 1364دا هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتەوە. دوای بارهێنان و ڕاهێنان نێردرایە هێزی شەهید سەید خەلیلەوە. شەهید ڕەسوڵ كوڕێكی هێواش و لە سەرەخۆ بوو، بۆ ئەنجام گەیاندنی ئەركەكانی سازمان لە هیچ چەشنە هەوڵ و تێكۆشانێك درێغی نەدەكرد. شەهید ڕەسوڵ لە زۆربەی شەڕەكانی ناوچەی سەقز و بانە بەشداری كرد و ئازایەتی و گیانبازی خۆی نیشاندا. شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە ( سیوچی ) ناوچەی بانە نیشان دەری لە خۆبردووی و گیانبازی شەهید ڕەسوڵە. بەڵام بە داخێكی گرانەوە مەرگ مەودای نەدا، شەهید ڕەسوڵ زیاتر لە ڕیزی سازماندا، خزمەت بكات.
 لە ڕۆژی 28/ڕەزبەر/1365دا كە بە كرێگراوانی ڕژێمی ئاخوندی دەستیان بە تۆپ باران كردنی یەكێك لە مەقەرە مەرزیەكانی سازمان لە ماوەتی كوردستانی عێراق كرد، لە ئاكامی ئەو تۆپ بارانەدا، دوو پێشمەرگە بریندار بوون، كە یەكێكیان شەهید ڕەسوڵ بوو، بەداخەوە لەبەر كاری بوونی برینەكەی پاش نیو ساعەت بەربەرەكانێی لەگەڵ مەرگدا، شەهید بوو و گیانی پیرۆزی بە دایكی نیشتمان بەخشی و ڕۆحی پاكی بەرەو بەهەشتی شەهیدانی سازمانی خەبات لە شەقەی باڵیدا. تەرمی پیرۆزی شەهید ڕەسوڵ لە ناو خەم و پەژارەی هەڤاڵانی و خەڵكی ناوچە لە شارۆچكەی سوورە قەڵاتی شار باژێر سەروە پارێزگای سلێمانی بە خاك سپێردرا. 

هەزاران سڵاو ورێز بە گیانی بێت


10 ساڵ و 3 مانگ و 16 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران