پێنچ شه‌مه‌ 

29 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی

محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

یادی سەروەری گەل شەهید محەممەد ئەحمەدی

هەر گەلێک شەهیدو گیانبازو فیداکاری نەبێ مێژووی نییە و هەر گەلێک مێژووی نەبێ گەل نییە. کاروانی خەباتی دژی زۆرە ملی و ملهۆری بێ وچان و راوەستان دێت و دەڕوا و بێ پسانەوە رادەبڕێ و شان بە شانی ئەویش کاروانی شەهیدانی سوور خەڵاتی دەڕوا و شەهیدی تازەی پێوە دەلکێن و دەستەدەستە خەباتگێڕان پلە و پایەیان بەرز دەبێتەوە و شانازی چوونە ناو کۆڕی شەهیدان، وە دەستیان دەکەوێ و هێندێکیش لەوان چاوەڕوانی چوونە ناو ئەو کاروانە و وەرگرتنی ئەو شانازییەن و دەیانهەوێ بگەنە ئەو رادە کە ئەرکی خۆیان بە جێ هێنابێ. گەلی کوردمان لە کوردستاندا وەک گەلێک خاون بیر و باوەڕ بە رێبازی پڕ لە ئازادی خودا کە خەباتی رزگاری خوازی دژی زۆرداری و زۆرە ملی یە، وەک هەموو زۆر لێکراوێک کە هەست بە زۆر لێکراوی خۆی کردبێ و لە دژی زۆر راپەڕی بێ، وەک هەموو چەوساوەیەک کە دبێ تەکان لە خۆی بدات و خۆی لە چاڵاوی کۆیلەیی و چەوسانەوە دەربێنی وەک هەموو خەباتگێڕێکی راستە قینە و کۆڵنەدەر کە خەبات دەکا، ئاڵای خوێناوی خەباتی رزگاریخوازانەی خۆی بەرزکردۆتەوە و لە سەر لوتکەی لەخوێنا شەڵاڵی کوردستان هەلێ داوە و مەردانە لە گۆڕەپانی خەباتی کوردستان راوەستاوە. کە لەو رێگا پڕ لە کەند و کۆسپەدا بە هەزاران هەزار شەهیدی پێشکەش بە بارەگای خودا و خەڵک کردووە. بەڵام گەلی قارەمانی کورد هەرگیزاو هەرگیز، دەستی لە خەباتی رزگاریخوازانە و رەوای خۆی شل نەکردوە و رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر تێکۆشاوە. ئەو کاتەی کە لە ئاسمانی خەباتی رەوای گەلەکەماندا ئەستێرەیەکی پرشەنگداری خۆی بە خەباتکارانی راستە قینە نیشان ئەدات، ئەو کاتە کە لە گوڵزاری هەڵاڵە سوورەی شەهیداندا گوڵێکی سوور، بە دیمەنی هەڵکەوتووی قارەمانێکی خەباتگێڕی وەک کاک محەممەد ئەحمەدی پێدەکەنێ، هەر بۆیە شەهید محەممەدیش بۆ تۆڵەی شەهیدانی پێش لە خۆی خوێنی وە جۆش هات و بە سەر خاکی کوردستاندا هەڵچوو. شەهید محەممەد ئەحمەدی کوڕی محەممەد ئەمین خەڵکی گوندی ساوانی خوێناوی کوڕ کوردێک بوو کە بە ئاو هەوای ئەو کوردستانە خوێنیاوییە ژیا بوو وە پێ گەیشتبوو وە بە تەواویی هەستی بە ژێر چەپۆکی گەلەکەی و داگیرکراوی نیشتمانەکەی کردبوو، هەر بۆیە لە کاتی هێرش هێنانی رژێمی دژی مرۆڤایەتی خومەینی بۆ سەر کوردستان هەستی کورد پەروەری هانیداو چەکی دیفاع لە نیشتمانەکەی لە شان کرد و لە سەنگەری شەرەفدا دژی داگیرکەرانی کوردستان شێرانە راوەستا، بەڵام بە داخێکی زۆر گرانەوە مەرگ مەودای نەدا و لە ماوەیەکی کەمی پێشمەرگایەتی دا لە شەڕی 38 رۆژەی شاری بانەی خوێناوی لە رۆژی 8/2/1359 دا بە گوللەی دوژمنانی ئیسلام و ئینسانییەت پێکرا و چاوی ئەوینداری بە گەل و نیشتمانەکەی لە سەر یەک دانا و بۆ هەمیشە سەنگەری شەرەف و پیاوەتی بۆ هاوسەنگەرانی بە جێهێشت.

(( هەزاران پیرۆزبایی لەو خاکەی کە ئەو رۆڵە قارەمانانەی لە ئامێز گرتووە ))


9 ساڵ و 10 مانگ و 25 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران