شه‌ممه‌

6 گه‌لاوێژ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خه‌لیل جه‌عفه‌ری (ڕه‌شاش)

خه‌لیل جه‌عفه‌ری (ڕه‌شاش)
کەریم فەیزیان

یادی پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمان کاک خەلێل جەعفەری ناسراو بە (خەلێل رەشاش)

زۆرداری و داگیرکاری دوو هۆی سەرەکین، کە دەبنە سەبەب بۆ پاڵپێوەنان و هاندانی گەڵان و تەنانەت  تاکەکانی کۆمەلێش کە پەنا بەرنە بەر ئەوەی کە گیانی خۆیان بکەنە قوربانی لە پێناو گەڵ و نیشتیمانەکەیاندا. بو دیفاع لە بوون و مانی نەتەوەکەیان ئەبنە پێشمەرگە و بە شانازییەوە ئەو ڕێگایە هەلدەبژێرن و لەو پێناوەشدا شەهێد دەبن، یان سەر دەکەون .
شەهێد خەلێل کوڕی کاک سدیق لە بنەمالەیەکی زەحمەتکێش و رەنجدەری شاری بانە لە دایک بوو .
بنەمالەی کاک خەلێل خێزانێکی زۆر ، لە هەمانکاتدا کەم دەرامەت . بە هۆی ئەوە کە داهاتێکی ئەوتۆیان نەبوو ، نەیانتوانیبو بیخەنە بەر خوێندن . باوکی شەهێد خەلێل مجێوری مزگەوت بوو ، کە کەمترین دەسکەوتی  هەبوو ، بەو داهاتە کەمە ژیانێکی سەرەتایی دەتوانی بۆ خێزانەکەی دابین بکات . کاک خەلێل سەردەمی مندالی بە هەر چەرمە سەرەیەک بوو تێپەراند . بە نەداری و هەژاری ژیانی بردە سەر تا کەمێک پێ گەیی ، زۆر بچوک بوو کە بۆ یارمەتیدانی بنەمالەکەی لە شاری بانە دەچووە کاسە کێشی و کرێکاری ،  بەو تەمەنە ئەو کاتەی ئەو کارێکی قورس بو . شەهێد کاک خەلێل تازە ببوە لاوێکی حەڤدە ساڵان کە دەزگیرانی گرت و هاوسەری ژیانی خۆی لە شاری سەقز بینییەوە ، بەو هێوایەی کە بناخەی ژیان دامەزرێنێ، و تێبکۆشێ بۆ ئەوەی ئەو ئاواتانەی هەیەتی  بیهێنێتە دی . بە داخێکی گرانەوە ماوەێکی زۆر بە سەر ژن مارەکردنەوەکەیدا تێناپەری پێش ئەوەی بتوانی ژن بگوێزێتەوە، دەگیرێ بە سەرباز لە ڵایەن رژێمی پاشایەتییەوە . ماوەیەک بو ئاموزش دەینێرنە جەڵدیان و دوایە نەقلی تارانی دەکەن ، لە ئەفسەرییەی تاران بە ئیجبار خزمەتی سەربازی دەکرد . کاک خەلێل کە ئەو هەموو ناخۆشییە دێتە ڕێی، سەرئەنجام بەخت یاوەری دەبی  ، شۆرشی جەماوەری خەڵکی ئیران دژی زوڵم و بی عەدالەتی وەک گێژەڵۆکە و گردەلوول رژێمی و دەسەلاتی  چەندسەد ساڵەی پاشایەتی تێکەوە پێچا و فڕێی دایە نێو زبڵدانی مێژووەوە .
کاک خەلێل کە ئەو دەرفەتەی بۆ هەڵ دەکەوی وەک بولبول چۆن لە قەفەز رزگاری دەبی لە شەقەی باڵ دەدا و زۆر خێرا خۆی دەگەیەنێتەوە باوەشی خێزانەکەی لە شاری بانە . کە دێتەوە بانە بە دیداری خۆشەویستانی شاد دەبێتەوە ، ژیانی ئاسایی خۆی دەست پی دەکات .
دوای ئەوەی رژێمی ئاخوندی جلەوی دەسەڵاتی گرتە دەست و خومەینی مێشک وشک وەک رێبەری جوڵانەوەکە خۆی کردە دەمراستی میللەتی ئیران و کەوتە پلان دانان دژی میلڵەتی کورد و دەستووری جیهادی دا بۆ سەر خەڵکی ستەملێکراو و موسولمان و شۆرشگێری کوردستان .
خەڵکی کورد تازە خەریک بوون تامی ئازادی بچێژن کە بە پێچەوانەی ویست و ئاواتی ئەوان هێرش کرا بۆ سەر خاک و نیشتیمانەکەیان . کێ ئەتوانێ لە حاست ئەو داگیرکاریە بێدەنگ بی ؟ کاک خەلێل رەشاش یەکێک بوو لەو هەزاران کەسەی کە نەیتوانی داگیرکاری و زوڵمی لە رادە بە دەری کۆماری ئیسلامی ئیران دژ بە گەلەکەی قەبووڵ بکات ، سەری بو دوژمن نەوی نەکرد.  هەر کە خومەینی فەرمانی جیهادی  دژ بە گەلی کورد ڕاگەیاند ، وەک شێر هاتە مەیدان و چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی هەڵگرت ، سەرەتا لە دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدینی حوسەینی و دواتر  کە سازمانی خەبات ی کوردستان مەوجودییەتی خۆی ڕاگەیاند  یەکێک بوو لەو پێشمەرگە قارەمانانە کە بە گێان و بە دڵ تێدەکۆشا بۆ ئەوەی بیروڕای سازمانەکەی بەرێتە ناو کۆمەڵانی  خەلکی زەحمەتکێشی کوردستان .
کاک خەلێل سەرتا وەک پێشمەرگەیەکی سادە لە یەکێک لە لکەکانی دەفتەری مامۆستادا ، بە سەرپەرەستی علی حاجی عەتتار ، ناسراو بە( خالە علی) ئەرکی پێشمەرگایەتی دەست پی کرد ، بە هۆی ئەوەوە کە ماوەیەک سەربازی کردبوو زۆر جەسوور و لێزان و ئازا بوو . لە شەری سیوحەووت ڕۆژەی ناو شاری بانەدا یەکێک بوو لەو قارەمانانە کە بۆ هێرش کردنە ناو پادگانی بانە لە سەنگەرە کانی پێشەوەی شەرەگەکەدا بوو ، دوو جار لە ناو شاری بانەدا بریندار کرا ، هەر دوو جارەکە برینەکەی سووک بوو دوای دەرمان کردنێکی سەرەتایی دەگەراوە بەرەکانی شەر .شەهێد خەلیل لە هەموو ناوچەکانی کوردستانی ئیران هەر لە کامیارانەوە تا دەگاتە مهابات کە ئەو کات سازمانی خەبات تا ئەو ناوچانە پەلی هاوێشتبوو لە زۆر سەر جادە و گوند و نێو شارەکاندا لە گەڵ هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەی خەبات چالاکی بی وێنەیان تۆمار دەکرد .
لە جەولەیەکی سیاسی نیزامی لە زستانی سالی 1359 مانگی 11 دا بە فەرماندەیی شەهێدی نەمر کاک سەیید عبدولکەریم  حسێنی بۆ ناوچەی سەقز . لە زستانێکی سەختدا کە بەفرێکی زۆر باریبوو ، ئیمە پێشمەرگەی خەبات لە گوندی سیادەری خواروو مابوینەوە  کە ئەو کات چەند نەفەرێکی چریکی فیدایی نەبی پێشمەرگەی ئەحزابیتر لەو ناوچەیە نەبوون ، خەبەرمان پێ گەیی کە ئەرتەش و پاسدارێکی زۆر لە سەقزەوە بەرەو بانە ڕۆیشتوون و لە گەردەنەی خان گیریان کردووە ، نەیانتوانیبوو پێشرەوی  بکەن ، گەرابوونەوە بۆ کێلەشین . برادەران پێیان باش بوو زەربەیەک لەو هێزەی داگێرکەر بدەین . بە بەرنامەیەکی رێکوپێک دابەش کراین بە سەر چەند شووێندا ، هەر دەستە و تیمێک بۆ شوێنی دیاریکراوی خۆی بەرێ کەوت . من ، شەهێد خەلێل رەشاش ، شەهێد محمدی قادرجمال ، ناسراو بە( حەمە تورکە) و مەنسووری زەرەندی تیمی پێشرەو بووین بۆ سەر جادەکە ، ئێمە کە بە ڕیز بە دوای یەکدا دەرۆیشتێن ، تازە من و کاک خەلێل گەیبووینە سەر جادەی بانە سەقز کە دەنگی ماشێنی ئەرتەشەکە دەهات  کە بەرەو سەقز ئەگەرانەوە . دیارە ئەو شوێنە سەر پردی سیادەری خووارو بوو  ،ئاخر کەسی تێمەکەی ئێمە کە مەنسووری زەرەندی بوو لە سەر یالەکەوە کە ئەرتەشەکە ئەبینی نەهات بە روکاری ئێمەدا ، ئێمە کە مەجالی گەرانەوەمان نەبوو ، هەر لە سەر جادەکە کە ماشێنی ئەوەڵ کە زیلێکی پڕ لە پاسدار بوو لە پێچەکە بە روکاری ئیمەدا دەرکەوت، دەست بەجی تەقەمان لی کرد و شەر دەستی پێکرد، شەهێد محمد کە نەیتوانیبو بۆ لای جەماعەت بگەرێتەوە و بەرەو ئیمەش نەهاتبو بە قەدپالی کێوی بەردە سووراندا بەرەو لای میرەدێ دەروا کە هەموی لە دێدی ئەرتەشەکەدا بوو  ،بە گوڵلەی دوژمن دەپێکری . بە هۆی ئەوەوە کە برینەکەی کارێ بووە و لە بەفرێکی زۆریشدا گیری کردبوو هەر لەوی شەهێد دەبی . تیمەکانێتر نەیانتوانیبو بە هۆی زۆری بەفرە و بەستەڵەکی چۆمەکەوە بگەنە شوێنی مەبەستیان . ئێمەش لە سەر جادەکە ماینەوە و کاک مەنسوور کە نەیتوانی بۆ لای ئێمە بێ گەرابووەوە بۆ لای جامەعەت ، لە بەر ئەوەی لە سەر جادەکە لە نێوان ئێمەو ئەرتەشەکە تەقەیەکی زۆر کرا ، مەنسوور بە جەماعەت دەڵێ کە بە چاوی خۆم دێومە ئەوان کوژراون . مەبەستی ئێمە ببو  .

جەماعەت کە لە ئێمە نائومێد دەبن ،دوای شەرێکی باش لە گەڵ دوژمندا و بریندار بوونی دوو پێشمەرگەی قارەمان بە ناوەکانی کەریم و عبداللە. لە بەر ئەوەی زێانی زیاتر بە پێشمەرگەکان نەگات پاشەکشە دەکەن بۆ سیادەری خوارو و بریندارەکانیش رادەگوێزن بۆ وزمەڵە ، کە ئەرتەشەکە هەستی بەوە کرد کە جەماعەت پاشەکشەیان کردووە وردە وردە بە تەختی جادەکەدا بەرەو ئیمە کەوتنە ڕێ، لە دوای نێوەڕۆوە شەری قورس  لە نێوان ئیمەو ئەرتەشەکەدا دەستی پی کرد ، لە گەڵ کاک خەلێل پەیمانمان بەست تا ئەکوژرێین شەر بکەین . شەر درێژەی کێشا تائێوارە درەنگانێک، پێش تاریک بوون دوژمن هێزێکی تازە نەفەسیان لە میرەدێوە بۆ هات ، ئەو هێزەی دوژمن لای پشتەوەیان لە ئێمە گرت ، ئیمە کە تا ئەو دەمە کەمێک بە قونە شەر خۆمان گەیاندبوە پشت گاشە بەردێکی گەورە بە نێوقەدی کێوەکەوە ئەوجار لە لایەن ئەو هێزەی دوژمنەوە کە تازە هاتبوو، کەوتێنە بەر دەسترێژ، بە داخەوە کاک خەلێل لەو جێگایە برێندار بوو ، مقاومەتمان کرد و ئەوانەی پشتەوەیان لێ گرتبووین دامانپەراندن ، کاک خەلێل حاڵی باش نەبو ، برێنەکەی زۆر سەخت بوو ، هێچی لە گەڵ نەدەکرا فیشەکەکە لە ناوەراستی پشتی درابو ولە پەراسوویەوە دەرچووبو . کووێی ببەستم ؟ فێشەکمان کەم پێ مابوو ، بەڵام هێزی داگیرکەر زیانێکی زۆریان وی کەوتبو ، کەلاک و بریندارێکی زۆریان هەبوو ، تەقە وردە وردە کز بوو ، هەوا بەرەو تارێکی ئەچوو بە باشی سەر جادەکەم نەدەبێنی ، چەند ماشێنێکی ئەرتەشی کە خراپ ببون لەوێ بە جێ مابوو . ملپێچەکەی خۆمم خستە سەر برێنەکەی کاک خەلێل و بە ملپێچەکە خۆی بەستم ، هەر دوو تفەنگەکانم کردە شانێکم و شانەکەتریشم خستە ژێر بالی کاک خەلێل و کەم کەم بۆ سەر شاخەکە سەر دەکەوتین، توشی جەنازەکەی کاک محمد بووین کە لە نێو بەفرێکی زۆردا کەوتبو و خەریکبو باڕن بە بەفر دایدەپۆشی ، لەوی کەمێک کاک خەلێلم دانا و تەرمەکەی شەهێد حەمەم هێنایە بن شاخێک بۆ ئەوەی کە هاتین بۆی بیبەینەوە، بە ئاسان بیدۆزینەوە، نەک بەفر دایپۆشێ . وردە وردە بە شاخە سووردا هەڵگەراین بە هەر جۆر بوو گەێشتینە سەر لوتکەی شاخ ، لەوێوە چرای ناو گوندی سیادەر دیار بوو بەڵام چ بکەم دەنگم نەدەگەیی . کاک خەلێل چرا قووەیەیەکی پێ بوو تا نووری لێ بڕا لە نێو گوندمان گرت و هەرامان کرد کەس نەی دەزانی کە ئێمەین ، کاک خەلێلم لەوی بە جێ هێشت بۆ ئەوەی بتوانم بچم کۆمەک بێنم ،هەر کە لە شاخەکە کەمێک داگەرام گوندم لێ دیار نەما ، بە زەحمەتێکی زۆر رێگام دۆزییەوەو کە نزێک ئاوایی بوومەوە لە ترسی ئەوەی نەک پاسداری لێ بێ ، نگەهبانەکەم دەنگ دا ، هەر لە گەڵ دەنگدانەکەی من، برایەکی پێشمەرگە بە ناوی محسن نگەهبان بوو ، یەک بە خۆی قێژاندی ، هەتیو تۆ ماوی ؟

بە پەلە پێشمەرگەکان بەرەوپێرم هاتن و خێرا کۆمەڵێک خەڵک و پێشمەرگەی خۆمان و چەند نەفەری چریکی فیدایی چوون بۆ هێنانەوەی کاک خەلێل و جەنازەی شەهێدەکە . ئەو جەماعەتە بە ئاسان کاک خەلێلیان دۆزیبووەوە بەڵام جەنازەی شەهێد محمد کە بەفر دایپۆشیبوو نەیانزانیبوو لە چ لایەکەوەیە ، هەر ئەو شەوە لە گەڵ چەند پێشمەرگە چووینەوە شوێنی شەرەکە و تەرمەکەمان بێنییەوە و بە پەلە هێنامانەوە . تا ئێمە جەنازەکەمان هێناوە، شەهێد کاک عبدوالکەریم کە زۆر لی هاتوو و بە تەجرووبە بوو، لە گەڵ برایەکی کادری دەرمانی بە ناوی کاک رێبوار خێرا حیوانێک سەر دەبرن و بە پێستی حەێوانەکە برینەکە ئەپێچن . بەم جۆرە کاک خەلێل ئەو جارە لە مردن رزگاری بوو . هەر ئەو شەوە بی ئەوەی کەمێک ئیسراحەت بکەین بە هاوکاری خەڵکی شۆرشگێر و دڵسۆزی ناوچەکە بریندارەکان و شەهێدەکەمان بە گووندەکانی وزمەڵێ و داراوێدا بردە گوێزێ . لە گووندی گوێزێ خەڵکی بە شەرەف و شۆرشگێری ئەم ئاواییە بە ڕێز و حوورمەتەوە شەهێدەکەیان لە گەڵ بە خاک سپاردێن . هەزاران دروود و رەحمەت بۆ گێانی شەهێد محمد و سپاسی بێ پایان بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە کە زەحمەتی زۆریان لە سەر شان بوو ئەو ماوەیە . برێندارەکانمان بە شێخچۆپان وگڵۆڵاندا گەیاندە بۆکان .  کە ئەو کاتە دەستی چەپەڵی رژێمی ئاخوندی نەگەیبووە بۆکان . کاک خەلێل عەمەلی بۆ کرا و بریندارەکانێش تیمار کران ، دوای ماوەیەک کە برینەکانیان سارێژ بووەوە گەرانەوە ناو بەرەکانی شەر ناو هێزی پێشمەرگە .

کاک خەلێل بە هۆی ئازایی و لێهاتوویی و دەمپاراوییەوە ڕێزی تایبەتی لە نێو کۆمەلانی خەڵکی کوردستاندا هەبوو ، لە ماوەی کار و تێکۆشانێدا  لە سازمانی خەبات زۆری ئەرک لە سەر شان بوو ، هەر مەسئولێیەتێکیان پێ دەسپارد بەوپەری دڵسۆزییەوە ڕای دەپەراند . ماوەیەکی زۆر بەرپرسی مەقەر و چەند سالێکیش جێگری فەرماندەی هێزی شەهێد مامۆستا سەیید خەلێل بوو .
کاک خەلێل چووار مندالی بوو ، ئەو جگەرگۆشانەی لە گەڵ خێزانەکەی لە خانووچکەیەکدا لە نزیک مەقەر  لە گەڵ بنەمالەی پێشمەرگەکانی تردا دەژیان ، بۆخۆی بە ماوەی چووار مانگ و پێنج مانگ دەڕۆیی بۆ جەولە ، بە هۆی هێرشی  درندانەی رژێمی ئاخوندی و داگێر کردنی ناوچە ئازادکراوەکان ، لە بەر ئەوەی ماڵ و منداڵ پارێزراو بن ،
لە ئوردوگای زۆرەملەی قەڵاچوالان لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بوون ، کە ئەو دەم رژێمی بەعسی فاشی
خەڵکی گوندەکانی سەر سنووری بە زۆر بۆ ئەو جێگایە ڕاگواستبوو .
شەهێد خەلێل لەوکاتەدا کە ماڵەکەی لە قەڵاچووالان بوو  ، ماوەی چووار مانگ بوو کە لە وڵات لە جەولە بوو ،بۆ سەردانی مندالەکانی لە ر٠۶ژهەلاتەوە رۆژی ٥ی پوشپەری ١٣٦٥  بەرەو باشوور لە ڕێدا بوون لە گەڵ چەند هەڤالی پێشمەرگە، کە سنووری ئیران بە جێ ئەهێڵن و دێنە خاکی باشووری کوردستانەوە کە ئەو کات ئەسکەری عیراقی لە باسنێ بوون و بەینی ئەرتەشی عیراق و ئەرتەشی ئیران بە ئەندازەی دە کیلۆمەترێک چۆل بوو ،

پێشمەرگەکان کە ماوەیەکی زۆر بە ڕێوە دەبن ، هیلاک و ماندوو دەگەنە ئەو شوێنە چۆڵە بە مەبەستی ئەوە کەمێک پشوو بدەن و دواتر بچنە لای ئەسکەری عێراقی بۆ ئەوەی ئیزن وەرگرن کە بە ئاشکرا بتوانن بەرەو قەڵاچووالان بکەونە ڕێ. پێشمەرگەکان کە زۆر ماندوو دەبن و لە بەر ئەوەی لە نزیک مۆڵگەی ئەرتەشی عیراق وچانیان داوە ، فکریان بۆ ئەوە ناچی کە دوژمن بتوانێ زەفەریان پێ بێنێ . بە داخێکی گرانەوە ئەو پۆلە پێشمەرگە قارەمانە بە هۆی پلانێکی چەپەڵەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیران بە هاوکاری گروپێکی ئیسلامی باشووری کوردستان و جەماعەتێکی  حیزبی دەعوا کە نۆکەر و  چلکاو خۆری رژێمی ئیرانن ، بە فێڵ ئەیانخەنە داۆ و خۆیان لێ دەکەنە ئەسکەری عیراقی و چواردەورییان دەگرن داوای ئەوەیان لێ دەکەن کە لە چەکەکانیان دوور کەونەوە ، پێشمەرگەکان خۆیان ئەناسێنن و ئەلێن ئیمە معارزەین و پێشمەرگەی خەباتین، زۆڵە کوردەکانیش بە عەرەبی پێیان دەڵێن باوەرتان پێ ناکەین ، لە چەکەکان دوور کەونەوە با بزانین ئایا ئێوە راست دەکەن ، هەر کە لە چەکەکان دوور دەکەونەوە ئەو ناپیاوانە هێرش دەکەنە سەریان و بە جامانە و پشتوێنەکانی خۆیان دەست و چاویان دەبەستن و بەرەو سوورکێو دەیانبەن ، ئەو کاتە دەزانن کە ئەوە پلان بووە بۆ گرتنیان .  دەیانبەن بۆ شاری بانە و لە زیندانیان دەکەن ، پاسدارێک بە ناوی فەرهاد کە پێشتر لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەکانی خەباتەوە بە دیل گیرابو و دوای ئیجرائاتی قانونی ئازاد دەکرێ لە لایەن سازمانەوە ، ناوبراو ببوە فەرماندەی گرووهی زەربەتی سپای پاسداران لە بانە و زۆر نامەردانە و نامرۆڤانە لە گەڵ خەڵکی ناوچەکە رەفتاری دەکرد، ئەو پیاوە ترسەنۆکە هەر ئەو رۆژە ئەنێری بە دوای کۆمەڵێک خەڵکدا کە پێشتر پێشمەرگەی خەبات بوون و خۆیان تەسلێم رژێم کردبوەوە جا بە هەر هۆیەکەوەبێ ، لە ناو ئەو کەسانەدا چەند نەفەرێکی نفس نزمییان تێدا دەبی کە ببوونە نۆکەر و بەکرێگیراوی رژێم ، شێر ناگیرێ ! بەڵام ئەگەر بە فێڵ لە داوی خەن دەکرێ بیگرن .
کاک خەلێل و هەڤالانی کە دەست و قاچیان لە پێوەنددایە و چووار دەوریان گیراوە ، یەک لەو روورەشانەی کە خۆی بە رژێم فرۆشتبو و رۆژێک لە رۆژان هاوسەنگەر و هاودەمی کاک خەلێل بو لە شاخ . بە ناوی ئەحمەد، کە بانگ دەکرا بە( دوکتوور ئەحمەد). ئەم تاوانبارە لە کاک خەلێل دەچێتە پێش و زللەیەکی لێ ئەدا و پێی ئەڵی بۆچی تۆش نەهاتی وەک من خۆت تەسلیمی دەوڵەت بکەیەوە. رۆڵەی نەبەز کە قەت قسەی زۆری قەبووڵ نەکردبوو، لە بەر ئەوەی دەست و قاچی  بەند کرابو هەر ئەوەندەی پێ کرابوو کە تفێک بکاتە ناوچاوانی دزێوی ئەحمەد دوکتووری جاش. ئەمە باسە کەسێک لەو جاشانە بۆی گێراومەوە کە ئێستا خۆی پاک کردووەتەوە و لە دەرەوەی وڵات لە سوید دەژی، کە ئەو ر٠۶ژە ئەویش بۆ ئەوەی ورەی جاشان بەرنە سەر بانگ دەکرێن بۆ نیشاندانی شێرە کوری خەبات کە بەو پەری نامەردی لە داۆ دەخرێن .
کاک خەلێل ماوەی پێشمەرگایەتی  زۆرتر لە ناوچەی بانە بووە و ئەرکی جۆراوجۆری شۆرشی لە ئەستۆ بووە وماوەیەکیش وەک جێگری فەرماندەی هێزی شەهێد سەیید خەلێل ئەرکەکانی سازمانی ڕادەپەراند و لە ناوچەکانی تریش وەک کامیاران ، سنە ،سەقز، مەهاباد ، بۆکان و سەردەشت........چالاکی بی وێنەی کردووە . ئاخر جار لە ٥ی پوشپەری ١٣65 کە لە جەولەیەکی دوور و درێژماوە لە قوولایی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە گەڵ پێنج هەڤالی خۆی بۆ پشوودان و مەرەخەسی بۆ لای منداڵەکانی دەگەرێتەوە بۆ باشووری کۆردستان وەک باسم کرد بەو پلانە نامرۆڤانە دەخرێنە داوو و دەگیرێن . لە ماوەی زیندانییەکەێدا لە بەندیخانەی رژێم ، بە دەیان جار لە لایەن کار بە دەستانی رژێمەوە داوای ئەوەی لێ دەکرێ کە تۆبە بکات بۆ ئەوەی حوکمەمەی کەم کرێتەوە ، بەوپەری شەهامەتەوە بە گژیاندا دەچێتەوە گەلتە بە قسەکانیان دەکات ، هەر بەو هۆیەشەوە بوو کە زانیان ناتوانن کاری تێ بکەن و دژی گەلەکەی بە کاری بێنن، نائومێد دەبن لێی، دواتر ڕایانگوواست بۆ بەندیخانەی سەقز ، لە سەقز لە گەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە و لایەنگر و هەواداری لایەنەکانی تر و هاوسەنگەرەکانی  خۆی وەک کاک حەسەن سلیمی ، کاک عبدوللە هەمزە ، کاک تاهیر یاکوباوایی ، کاک غەفوور شیوەلەیی و کاک تالب بڵەسەنی لە شەوی ١٤/٦/١٣٦٨ دوای سێ ساڵو چەند مانگ شکەنجە و دەرد و ئازار ، ئەو نامرۆڤانە سەرەنجام ئیعدامیان دەکەن .  لە ترسی ئەوەی نەک نارەزایی خەڵکی بە دواوە بێ هەر وەک پیشەی نامرۆڤانەی خۆیان تەرمەکانیان رادەگووێزن بۆ گۆرستانێک لە بیجار کە بە قەولی نائیسلامی خۆیان پیی دەڵێن لەعنەتئاوا . تا ئیستاشی لە سەر بێ کەس نازانێ لە کووی تەرمەکانیان شاردوونەوە ، چەند رۆژ دوای شەهێد کردنیان لیباس و کەلوپەلی شەهێدەکان دەنێرنەوە بۆ بنەماڵەکانیان و پییان دەڵێن کە کورەکەتان ئیعدام کراوە . شەهید خەلێل ئەوەل شەهێدی بنەماڵەکەی نییە ، کاک خەلێل برایەکی بە ناوی کاک وەفا و خالۆزایەکی بە ناوی کاک حەسەن (حەسەن بازووکا) لە پێناو سازمانی خەبات بۆ رزگاری گەلی کورد بونە قوربانی . هەزاران سڵاو بۆ رۆحی پاک و بێگەردی کاک خەلێل و تێکرای شەهێدانی سوورخەڵاتی گەڵەکەمان .

9 ساڵ و 8 مانگ و 20 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected]
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران