پێنچ شه‌مه‌ 

22 خه‌زه‌ڵوه‌ر2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شه‌هید شه‌مسوڵا ڕه‌حمانی

شه‌هید شه‌مسوڵا ڕه‌حمانی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

یادی سەروەری گەل شەهید خەلیفە شەمسوڵا ڕەحمانى 

نووسینی: بابەشێخ


لە دامێنی كێوی ناڵەشكێنە لە خۆرهەڵاتی شاری بۆكان، گوندی ئاڵبڵاخی جوان و دڵ نشین، مەكۆی قارەمانان و تێكۆشەران و پێشمەرگەی نەبەزو فیداكار، شوێنی ژیانی هاونیشتمانی كوردو زێدی شەهیدی فەرماندەو كادری سیاسی لێهاتووی سازمانی خەبات شەهید خەلیفە شەمسوڵایە.
شەهید خەلیفە شەمسوڵا لە خانەوادەیەكی هەژاری كوردەواری  چاوی بە ژیانی پڕلە مەینەتی و ئازار هەڵێناو لە مێر منداڵیەوە كەوتە بەر كاری تاقەت پڕوكێن. باوكی و خانەوادەكەی، ڕۆڵە ئازیزەكەیان بۆ خوێندن و فێر بوونی عیلم و زانستی ئیسلامی و ئینسانی ناردە حوجرە. شەهید خەلیفە شەمسوڵا یەكێك بوو لە قوتابیە زیرەكەكان و توانی چەند قۆناخی خوێندن بە سەركەوتوویی تەواو بكات و چەندین كتێبی زانستی و ئایینی بخوێنێ‌.
لە تەمەنی لاویەتیدا ژیانی هاوبەشی پێك هێناو خاوەنی كچێك و سێ‌ كوڕی خەمخۆری گەلی كوردو سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانە.
شەهید خەلیفە شەمسوڵا بۆ رێنوێنی خەڵك و بۆ كاری ئایینی لە دێی هەورازە لە ناوچەی بانە نیشتەجێ بوو و توانی وەك كەسایەتێكی جێگەی متمانەی خەڵك، لە چارەسەر كردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكان لەو ناوچەیە دەوری بەرچاو بگێڕێت.
لە گەرمەی شۆڕشی گەلی كوردو گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پاشایەتی، لە ساڵی ۱۳۵۷ كۆچی خۆریدا، شەهید خەلیفە شەمسوڵا لە ڕێكخستنی خەڵكی گوندەكانی گەوركی سەردەشت و ناوچەی بانە بۆ بەشداری كردن لە راپەڕین و تەزاهوراتەكان هەوڵی زۆریدا. دوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بە سەر ڕژیمی پاشایەتیدا هاوكاری مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی كرد لە بەڕێوەبردن و ئیدارەكردنی ناوچەی بانە.
لە دوای هێرشی هێزەكانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر كوردستان و فەرمانی جیهادی خومەینی لە دژی گەلی كورد، شەهید خەلیفە شەمسوڵا هاتە ڕیزی پێشمەرگەكانی دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەددین و لەگەڵ دامەزراندنی سازمانی خەبات لە ڕیكخستەكانی سازماندا وەك كادرێكی سیاسی و نیزامی، دڵسۆزانە ئەركەكانی بەڕێوە دەبردو جێگەی متمانەی خەڵكی ناوچەكانی كوردستان بوو.
شەهید خەلیفە شەمسوڵا كەسایەتی و كادری سیاسی و نیزامی چالاك بوو، لەناوچەكانی سەردەشت، بۆكان، مەهاباد و بانە، لە پارێزگاری لە كوردستان و گەلی كوردو مەوجودیەتی سازمانی خەبات هەڵسوڕانی بەرچاوی هەبوو و لە چەندین جەنگ و بەرنگاربوونەوەی هێزە داگیركەرەكانی ڕژیمی ئاخوندی، قارەمان و پارتیزان و فەرماندەیەكی لێهاتوو بوو، لەسزادانی هێزە داگیركەرەكانیان لە هیچ مەترسیەك سڵی نەدەكردەوە.
لە جەنگی گەورەو بە ناوبانگی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە شارەدێ سەرای ناوچەی بۆكان و ڕزگاركردنی چەندین پێشمەرگەی حیزبی دیموكرات و زەربەت وەشاندن لە هێزی دژمن، شەهید خەلیفە شەمسوڵا نمونەی نەبەردیی و نەبەزی و لێهاتوویی بوو.
زۆر بە داخەوە لە ڕێكەوتی ۱۰ی سەرماوەزی ۱۳۶۰ی كۆچی خۆری لە جەنگێكی نابەرابەردا لە نزیك دێی گوێزڵێ‌ لە لایەن هێزە بەكرێگیراو جینایەتكارەكانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی شەهید كراو ڕۆحی بەرزی تێكەڵ بە ڕۆحی شەهیدە سەربەرزەكان و ئینسانە باش و دڵسۆزەكان بوو.
هەزاران درود بۆ ڕۆحی شەهید خەلیفە شەمسوڵا ڕەحمانی و تێكڕای شەهیدانی ڕێبازی سازمانی خەبات


11 ساڵ و 20 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران