سێ‌شه‌مه 

15 خه‌زه‌ڵوه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی) 

محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی) 
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

سەروەری گەل: شەهید محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی) 

دەفتەری سەروەران پەرتوکێکی زێڕینە کە هەزاران داستانی شیرین وتاڵ و کارەساتی ڕۆژانی هەور و ساماڵی لە ناو ماڵی لاپەڕە پڕ لە کارەساتە سەر سووڕهێنەرەکانی خۆی تۆمار کردووە کە هەر وشەیەکی یادی شۆڕە سوارێکە و هەر پێستێکی دیمەنی دەردی هەژارێکە. دێرەکانی پێنووسیان لێنەدراوە و بە پەنجەی هیچ نووسەرێک نە نەخشاوە. بەڵکو لە ناخی دەریای تاریکی شەوی رەشی بێ بەشدا بە دەستی بەهێز و پیرۆزی خەبات. لە بەر شەبەقی ئاگری ڕوناکی شۆڕشدا پیت بە پیت دێڕبە دێڕ بە نوکی فیشەک گەرمی خەباتگێڕان نووسراوە و لە سەر رووپەڕی دڵی خاوێنی خاوە هەستان چاپ کراوە. گەرماو سەرماو با و باران و دەستی نەگبەتی زۆرداران ناتوانێ پیتێک کاڵ وەکا. وشەکانی بڵێسەی ئاگری فیداکارین، فیداکاری بۆ ڕزگارین پیتەکانی سکاڵای دیلی و هەژارین. ڕستەکانی بە گڕی شۆڕش داڕژاون، بە خوێنی شەهید سوور کراون، نوختەکانی ئەسرینی گەشی خوێنن. پەڕەکانی گەلێک ڕازاوە و ڕەنگینن، ئەو پەرتووکە قەت کۆن نابێ، هەر تازەیەو تا دنیا بێ تێ گەیشتن و پێگەیشتن و خەبات لە پێناو سەربەستی و نەبەزی و ڕانا ناوەستێ، هەمووی مانای ئەو پەرتوکەن، پەرتووکی یادی سەروەران، یادی سەربەرزی نەمردوو، یان بڵێن بە مردوو زیندوو... با وەک هەموو جارەکانی پێشوو یادی دوو شەهیدی کوردستان بکەینەوە. یادی کردەوەکانیان، یادی بیروباوەڕ و بڕیاریان، یادی لە خۆبردووییان، یادیان زیندوو بکەینەوە بە درێژایی ڕێگایان، بە دەرس وەرگرتن لە کردەوەیان. با یادیان زیندوو بکەینەوە هەر وەک بۆ خۆیان زیندوون و جێگەیان ناو دڵی نەتەوەکەمانە. چونکە شاعیری کورد دەڵێ: پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین، نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا دەژین. دەزانین لە کۆڕی یادی سەروەراندا هەمووتان لە گەڵمانن، هەموو ئەوانەی خاوەن باوەرن، خاوەن هەستی نیشتمان پەروەرین، هەموو ئەوانەی ئەوینداری ئازادی و سەر بە خۆیین. چونکە یادی سەروەران یادی ئەوانەیە کە لە حەستەمترین هەل و مەرجدا شەرەفی نەتەوەکەیان پاراستووە و تاپۆی بوون و مافی نەتەوەکەیان بە خوێن نووسیوە. بە داگیرکەرانی کوردستانیان سەلماندووە کە پارێزەری ئەو ئاو و خاکەن و هەموو ئاکامێکی تاڵ و هەموو چەرمەسەرییەک لە پێناو ویستی گەل و ئامانجەکەیاندا وە خۆدەگرن. هەر سەربەرز دەمێنن و هەر سەربەرز دەمرن. فیداکاری لە پێناو ویستی نەتەوایەتیدا تایبەت نەبووە بۆ چینێکی جیا لە کوردستاندا. بەڵکو هەموو چینەکانی خەڵکی کوردستان بێ بەشی و هەژاری خۆیان لە پێشێل بوونی مافی نەتەوایەتیدا دیوە و دەبینن و هەموو تێکڕا خەباتیان بۆ کردووە. شەهید محەممەد خالیدی و شەهید محەممەد ڕەسوڵی ( شێنانی ) دوو فیداکاری ڕێی ڕزگاری و ئاوەدانی کورد و کوردستان بوون کە وێڕای 5 هاوباوەڕیان لە ڕۆژی 16ی خاکەلێوەدا لە ( یەکشەوە ) مەلی سرکی ڕۆحی پاکیان لە قەفەزەی سینەی ساف و بێ کینەیان هەڵفڕی، لە گوڵزاری باغی بەهەشتی شەهیدان دا لە سەر چڵە پۆپەی شەرەف و شانازی نیشتنەوە.


هەزران سڵاو لە یادو ناوی هەردوو شەهید و سەرجەم شەهیدانی کوردستان


4 ساڵ و 1 مانگ و 19 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران