شه‌ممه‌ 

24 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شێخ سدیق حوسەینی

شێخ سدیق حوسەینی

یادی سەروەران

 یادی سەروەری گەل پێشمەرگەو ئەندامی شەهید, شێخ سدیق حوسەینی ناسراو بە شێخ سدیقی ساڵووک.

بابەشێخ حوسەینی

گوندی خنجیلانەی ساڵووکی خوارو لە ناوچەی (بەر رێ‌) لە بانە جوان و ڕازاوەیە، مەکۆی تێکۆشەرانێکە کە گیان و ماڵیان فیدای ئازادی گەل و نیشتمان کرد. مەنزڵی چەند شەهیدی ڕوو سووری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، شەهید جەلال عەبباسی، شەهید عابید فەیزیان، شەهید ئەبوبەکری چەکوشەیی، شەهید عەبدوڵانستانی و شەهید ئەمیر مەریوانی یە. خەڵکی ساڵووک لە ریزی خەڵکی  هەزاران گوندو ناوچەی کوردستانن کە خزمەتی زۆری پێشمەرگەیان کرد، لە ناو خەڵکی ساڵووکیشدا، شەهید کاک شێخ سدیق حوسەینی و خانەوادەکەی لە ماندووترین و پڕ ئەرکترین خەڵکی دێکانی کوردستاندابوون.

ئەگەر پێشمەرگە ڕوویان دەکردە ساڵووک، هەوڵیان دەدا بچنە ماڵی شێخ سدیق چونکە هەمیشە بەگەرمی پێشوازی لە پێشمەرگەو تەنانەت کەسانی غەوارە دەکرد. لە ساڵانی رابردوودا، کەم ماڵ لە دێهات چراتۆڕ(لۆکس) یان هەبوو کە بە نەوت کاری دەکرد، چرا تۆڕ، ڕوناکی زۆری هەبوو،  ماڵی شێخ سدیق چراتۆڕەکەیان لە دیوەخان هەڵدەکردو میوان لە ماڵیان جمەی دەهات. کاک شەهید شێخ سدیق نانی لە گەڵ خەڵک دابەش دەکردو لە میوان پەزیریدا کەم وێنە بوو. شەهید کاک شێخ سدیق خولیای کوردایەتی و ئازادیخوازی بوو، لە سەردەمی ڕژیمی شادا یارمەتی تێکۆشەرانی دەکردو ماوەێکیش لە دەست ساواک و جەندرمەکانی ڕژیمی شاە ئاوارەی کوردستانی عێراق بوو.

لە خەباتی گەلانی ئێران دژ بە ڕژیمی شا ، کاک شێخ سدیق یەکێک لەو سەدان هەزار کەسە بوو کە لە شارەکانی کوردستان بەشداری لەڕاپەڕین کردو لە پشت سەری مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی بوو. لەو دەگمەن کەسانە بوو کە لە تەزاهورات و ڕێپێوانەکان بە دەمانچەو چەک بەشداری دەکرد. لە دوای فەرمانی جیهادی خومەینی بە دژی کوردو  هێرشی پاسدارانی ڕژیم بۆ سەرکوردستان، شەهید شێخ سدیق لە ریزی ئەو هەزاران تێکۆشەرەی نەتەوەی کورد بوو کە بە پێ‌ توانا لە دیفاع لە کوردستان بەشداری کردو لە ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات تێکۆشانی دەست پێ‌ کرد و لە شەڕەی چەند مانگەی بانە، شەڕی هەژدەدۆڵان و شەری گەورەی تێک شکاندنی هێزی زۆر بۆری دوژمن بۆ دەوروبەری سالووک قارەمانانە بەشداری کرد، ئەگەر چی شەهید شێخ سدیق ماوەی چەند مانگی وەک ڕەسمی و تەواو وەخت لە ڕیزی پێشمەرگەکانی سازماندا بوو بەڵام هەمووکات ئەرکی خزمەت بە نەتەوەو نێشتمان و سازمانی خەباتی بەو پەڕی لە خۆبووردووییەوە لە ئەستۆ دەگرت.

شەهید شێخ سدیق تێکۆشانی بۆ ئازادی نیشتمان، بە فیداکاری وگیانبازی و لە خۆبووردوویی دەست پێ‌ کردو هەر لەو پێناوەدا خانەوادەو ماڵ وژیانی بۆ تەرخان کرد. تێکۆشان و فیداکاری لە پێناو ئازادی یەکێکە لە هۆ سەرەکیەکان بۆ گەیشتن بە رزگاری وکۆتایی هاتن بە ستەم و بێدادی،کە شەهید شێخ سدیق بەشێکی زۆر لەو تایەتمەندیانەی بە شێوەی دیارو حاشاهەڵنەگر تێدا هەبوو. هەر ئەو تایبەتمەندی و هەستی نیشتمان ویستی و گەل خۆشەویستی لە سەر ڕێبازی سازمانی خەبات بووە هۆی ئەوە، کە بەکرێگیراوانی ڕژیم لێ‌ بە داخ بنو داوی بۆ دابنێن. بە داخەوە بە پیلانی چەند کەسی خۆفرۆش لە کۆتا مانگی ساڵی ١٣٦٦زیاتر کەوتە بەر هەڕەشەو بە داخەوە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە بەفرانباری ساڵی ١٣٦٦ گیرا. ماوەی چەند حەوتوو لە ئیدارەی بەد ناوی ئیتلاعات کەوتە ژێر قورسترین شکەنجەی رۆحی و جەستەیی و بە هۆی شکەنجەی سەختی جەللادەکانی ڕژیمی ستەمگەری ئاخوندی شەهید بوو.

قارەمانی و نەبەزی شەهید شێخ سدیق لە ماوەی چەند حەوتوو شکەنجەو ئازای سەخت، نمونەی ئازایەتی و نەبەزی هەر تێکۆشەرێکی ڕێگەی ئازادی و خەباتکارێکی کوردستان و گەلی بەش مەینەتی کوردو هەموو ئەو قارەماناەی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە کە هەم لە مەیدانی نەبەردی ڕوبەڕوو، وە هەم لە زیندان و لە سەخت ترین هەلومەرجەکاندا ئازایەتی و قارەمانەتی کەم وێنە لە خۆیان نیشان دەدەن.

شەهید شێخ شدیق کوڕی شێخ بابەکر لە ساڵی   ١٣١٥ کۆچی خۆری لە دێی‌ ساڵووک چاوی بە دونیا هەڵێنا بە داخەوە باوکی لە ساڵی ١٣١٧کۆچی دوایی کرد. شێخ سدیق و براکانی کەوتنە ڕەنج و زەحمەتی زۆر تا گەورە بوون. شێخ سدیق مێرمنداڵ بوو کە لێهاتوویی و ژیری و ئازایەتی لە خۆی نیشانداو سەرپەرەستی براکان و خانەوادەکەی کردو لە پاڵ ئەرک و کاری خانەوادەکەی وەک کەسایەتی و خاوەن دیوەخان و میوان لە ناوچەی بەر رێ‌، دەوری هەبوو وە جێگەی متمانەی خەڵک بوو.

سازمانی خەبات رێبازێکە کەئامانجی سەرەکی بە ختەوەری و رزگاری گەلەو هەر لە بەر ئەو تایبەتمەندیە بەرزو هەروەها لە بەر مێژووی پاک و بێ‌ خەوشی، بۆتە هۆی متمانەی جەماوەر هەروەها تێکۆشەران و قارەمان و لە خۆبوردووانی وەک شەهید شێخ سدیق ئاویتەی دەبن و گیانیان لە پێناو ڕێبازیدا بەخت دەکەن، ئەو ڕێبازەی بۆ رزگاری گەل و ئازادی نیشتمان دارێژڕاوەو هەر لە پێناو گەل ونیشتماندا بەردەوام دەبێ‌ تا سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکانی گەل.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید شێخ سدیق قارەمانی مەیدانەکانی نەبەردی و قارەمان و چاونەترس لە زیندانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.

 


4 ساڵ و 5 مانگ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شه‌هیدان
شه‌هیدان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران